• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

موسڵ و شەری بە وەکالەتی برا چکوولەکان!

بەرواری بڵاو کردنەوە 2016/10/22
جۆری بابەت: بابەتی رۆژ

رۆژهەڵاتی ناوین بە هۆکاری ئەوەی زۆرترین رێژەی نەوتی دنیای لە خۆ گرتووە بە درێژایی مێژوو جوغرافیای جەولەی زلهێزەکانی دنیا بووە، لە هەمان کات دا لەم ناوچە پڕ لە هەڵایەدا چوار هێزی ناوچەیی سەرەکی واتە ئێران، سعوودی، تورکییە و ئیسرائیڵ یش وەک کاراکتێری سیاسی لە داڕشتنی سیاسەتی گشتی رۆژهەڵاتی ناوین بەشدارن.

له‌م ناوه‌دا ئێران، سعوودیه‌ و تورکیه‌ ئەوەندەی بەرژەوەندی هاوبەشیان لەگەڵ یەک هەیە بە دو هێندە کێشەی ستراتژیک و ئیدئۆلۆژییان هەیە هەر ئەم هۆکارە بووەتە هۆی ئەوەی رۆژهەڵاتی ناوین رۆژ لە دوای رۆژ زۆرتر تووشی قەیرانی سیاسی و ئینسانی ببێت. ئەم هێزە ناوچەییانە هیچکامیان توانایی پاکتاو کردن و سڕینەوەی لایەنی بەرانبەری خۆیان نییە و هەر ئەم ناتەوانییە بووەتە هۆکار تاکوو بە جێی ئەوەی راستەوخۆ بەرەو رووی یەک ببنەوە دەست بدەنە شەری بە وەکالەت لە وڵاتانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوین و قووڵایی ئیستراتژیکی خۆیان لە دەروه‌ی سنوورەکانیان دیزاین بکەن.

وڵاتی عێراق وەک ناوچەیێکی ئیستراتژیک و لە هەمان کات دا وەک پردی نێوان ئەم چوار وڵاتە دەوری سەرەکی دەگێرێت، بۆیە بە درێژایی مێژوو ئەم  وڵاتانە تێکۆشیون دەسەڵات و هەیمەنەی سیاسی خۆیان تا ئەو جێگەیەی کە دەتوانن لە عێراق پەرە پێ بدەن تەنانەت ئەگەر کار بگاتە ئەو شوێنەی کە ئاور بەر بدەنە هەموو جوغرافیاکەی، بۆیە دەبینین دوای نەمانی رژیمی دیکتاتۆری بەعس و بە تایبەتی لاچوونی سانتراڵیزمی بەعسی بە سەر شاکەلەی جوغرافیای عێراقەوە ئەم وڵاتە هەموو کات لە ژێر هەیمەنەی سیاسی و ئەمنییەتی ئه‌م هێزانه‌ی خاوەرمیانە دا بووە.

دوای نەمانی هێزە چەکدارەکانی ئامریکا لە مه‌یدانی جوغرافیای سیاسی عێراق و درگا ئاواڵە بوون بۆ ئه‌م هێزه‌ سەرەکییانه‌ی ناوچە، چوارچێوەی بەێوەربەری عێراق دەکەوێتە ناو شەرێکی بە وەکاڵەت کە دەرنجامەکەی دەبێتە هۆکار تاکوو خەلکی بەشێک لە عێراق حازر بن خۆیان رادەستی رێکخراوێکی تروریستی وەک داعش بدەن. بۆیە دەبێ ئەم خاڵە لەبەرچاو بگرین دەسەڵات داربوونی داعش بە تایبەتی لە جوغرافیای سونی وڵاتی عێراق چەندە لە باڵانسی هێزی رێکخراوەی تروریستی داعش سەرچاوە دەگرێت بە سەدان بار دەرنجامی سیاسەتی شەری بە وەکاڵەتی ئێران و تورکیە و سعوودییه‌.

. ئەگەر سەرنج بدەینە ئەم رۆژانەی شەترەنجی سیاسی عێراق، بەتایبەتی شەری ئازاد کردنەوەی موسڵ، دەر دەکەوێت ئەم هێزانە واتە ئێران و تورکییە و سعوودی تا چەندە تێدەکۆشن هەیمەنەی خۆیان لەم ئازادکردنەدا بسەپێنن، چۆنکە هەر ئه‌م هێزانه‌ دەزانن موسڵ و دەرنجامەکانی ئازادکردنی موسڵ لە ئایەندە دا چەندە دەتوانێ سیاسەتی دووایی ئەم هێزانە دیزاین و دابین بکات.

هێزە سەرەکییەکانی دنیا بەو قەناعەتە گەیشتوون کە ئارام کردنەوەی ناوچەکە بە نەمانی داعش مسوگەر دەبێت بەڵام خاڵی جێگەی مەترسی ئەوەیە کە شەری گەورتر دوای نەمانی داعش دەست پێدەکات بە تایبەتی ئێستا ئەم چوار هێزە ناوچەیییە لە هیچ کارێک دەریغی ناکەن بۆ ئەوەی لایەنەکانی بەرانبەری خۆیان کەم هێزتر بکەن.

دروستە مووسڵ دووهەمین شاری عێراق بە ئەژمار دێت و ئازادکردنی ئەم شارە جەماوەرێکی دو میلیۆن کەسی لە دەست داعش رزگار دەکات بەڵام له‌وانه‌یه‌ مووسڵ سەرەتایه‌ک بێ بۆ شەری دیکە و لە هەمان کاتدا کردنەوەی ئاگری دیکەیە لە وڵاتانی تری رۆژهەڵاتی ناوین، تەنانەت دەتوانین بڵێین جوغرافیای ئەم چوار وڵاتەی دیکەش لەم ئاورە پارێزراو نابن، شەری موسڵ لە مانگەکانی داهاتوو دا تەواو دەبێ بەڵام کاریگەرییەکانی دوای شەڕی موسڵە کە دەبێت وەک مەترسی سەرەکی چاوی لێبکەین.

بابەتی هاوشێوە

بابەتی رۆژ

“کوردستان” و ڕۆژی ڕۆژنامەنووسیی کوردی

ڕێکەوتی 2022-04-22
بابەتی رۆژ

تێرۆریزمی دەوڵەتی و سەری مارەکە!

ڕێکەوتی 2021-08-09
بابەتی رۆژ

دوایین وتە و کۆتایی

ڕێکەوتی 2019-07-13

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist