بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، شه‌وی ١٩ له‌سه‌ر ٢٠ی ئۆکتۆبری ١٩٩٦ (٢٨له سهر٢٩ی ره‌زبه‌ری ١٣٧٥ی هه‌تاوی)، حه‌وت تێکۆشه‌ری حیزبی دێموکڕات به ناوه‌کانی ١ـ ئه‌ڕشه‌د ره‌زایی ٢ـ محه‌ممه‌د عه‌زیز قادری ٣ـ داریووش ئیسلامدووست ٤ـ یوونس محه‌ممه‌د پوور ٥ـ عه‌دنان ئیسماعیلی ٦ـ موزه‌ففه‌ر کازمی 7ـ مه‌عرووف سۆهرابی، له نزیک شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی باشووری کوردستان ، له لایه‌ن چه‌کداره‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی کوردستانی عێراقه‌وه به‌دیل گیران و ته‌حویلی کۆماری ئیسلامیی ئێران درانه‌وه.
بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ، حیزبی دێموکرات و بنه‌ماڵه‌کانی ئه‌و تێکۆشه‌رانه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵێکیان، نه‌یانتوانی هیچ زانیارییه‌ک له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و پۆله تێکۆشه‌ره دوای ته‌حویلدرانه‌وه‌یان به رێژیمی ئێران، به ده‌ست بێنن. ته‌نیا یه‌کێک له تهحویلدراوهکان به‌ناوی داریووش ئیسلامدووست، له کاتێكدا ده‌زگای تیرۆر و جاسووسیی کۆماری ئیسلامی ده‌یه‌ویست بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پیلانێک له دژی حیزبی دێموکرات له خاکی کوردستانی عێراق دا به‌کاری بێنێ، له ده‌رفه‌ت که‌ڵکی وه‌رگرت و گه‌ڕایه‌وه نێو هاوسه‌نگه‌رانی. ناوبراو له چه‌ند وتووێژی رۆژنامه‌نووسی و رادیۆیی دا، په‌رده‌ی له‌سه‌ر پیلانی شه‌رماویی هاوبه‌شی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی کوردستانی عێراق و رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌دژی خۆیان لادا و چۆنیه‌تیی به‌دیلگیران و تهحویلدرانهوه به ده‌زگای ئیتلاعاتی ئه‌و رێژیمه‌ی له‌قاو دا.
به‌دوای هه‌وڵێکی به‌رینی حیزبی دیموکرات له راده‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییدا و پاش گوشاری رێکخراو و که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کان و ناوه‌نده مرۆڤدۆسته‌کان بۆ سه‌ر رێژیمی ئێران به مه‌به‌ستی ئاشکرا کردنی چاره‌نووسی 6 پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌و حیزبه، سه‌رئه‌نجام مورته‌زا سه‌رمه‌دی باڵوێزی ئه‌وکاتی کۆماری ئیسلامی له بریتانیا، رۆژی ٢٩ی مارسی ٢٠٠٤، له وڵامی نامه‌ی به‌ڕێز جێرمی کۆربین، جێگری سه‌رۆکی گرووپی مافی مرۆڤ له پاڕڵمانی بریتانیا، دانی به کوژرانی ئه‌و ٦کهسهدا نا. له نامه‌ی ناوبراودا کوژرانی ئه‌و ٦ که‌سه درابووه پاڵ “بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی” و هاتبوو که ئه‌و ٦ که‌سه هه‌ر ئه‌وکات که له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه گه‌ڕاونه‌وه، له تێکهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ “بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی” له خاکی هه‌رێمی کوردستاندا، کوژراون.
سەران ودەمراستەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی هەموو جارێ کە لە لایەن میدیاکانەوە بەرەوڕووی پرسیار لە بارەی ئەم تاوانە پڕشوورەییە کراونەوە، لە لایەکەوە هەوڵیان داوە حاشا لە ئەنجامدانی ئەو تاوانە لە لایەن ئەم ڕێکخراوە بکەن و بڵێن لە شەوێک دا کە کۆنتڕۆڵی شاری هەلەبجە نەک بە دەست ئەوان بەڵکوو بە دەست هیزەکانی یەکیەتیی نیشتمانییەوە بووە، ئەم تاوانە ڕووی داوە. لە لایەکی دیکەوە دەڵێن با حیزبی دیموکرات لە دادگاکانی هەرێم سکاڵا لە سەر بزووتنەوە تۆمار بکا و ئەوان لە دادگا بەرەوڕووی ئەو تاوانبار کردنە دەبنەوە. دوا نموونە لە دووپاتکردنەوەی ئەم قسە سواوانە، لە وتووێژەکەی ئەم دوایانەی عیرفان مەلا عەلی رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە گەڵ کاوە ئەمین لە بەرنامەی”پەنجەمۆر”ی تەلەڤیزیۆنی “ڕووداو” دا بوو. خاڵی سەرنجڕاکێش و هەر لەو کاتە دا زۆر تاڵیش لەم پێوەندییە دا ئەوەیە هێندیک جار ئاماژە بەو تاوانە تیرۆریستیانەی دیکە دەکەن کە لە ناوچەی ژیر دەسەلاتی هێزەکانی دیکەی هەرێم دا لە دژی حیزبی دیموکرات و تێکۆشەرانی ئەم حیزبە ڕوویان داوە و دەڵێن بۆچی باسی ئەوانی دیکە ناکەن و هەر تەنیا ئەم تاوانە وەبیر دێننەوە!! هەر وا بزانە ئەنجامدانی تاوان دژی حیزبی دیموکرات و تێکۆشەرانی ڕۆژهەلاتی بۆ هەموو لایەنەکان موباح و ئاسایی بووە و ڕەوا نییە مەسئولییەتی ئەم یەکەیان بە چاوی بەڕێوەبەرانی دا بدرێتەوە!
بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوی بزووتنەوە ئیسلامی بارودۆخی تایبەتی ناوچەی هەڵەبجە لە پاییزی ساڵی ١٩٩٦یان بۆ تەحویلدانەوەی ئەو پۆلە تێکۆشەرەی حیزبی دیموکرات قۆستەوە. ئەو کات بە خەیاڵی خۆیان پییان وابوو دەتوانن ئاڵۆزییەکانی ئەو ناوچەیە بکەنە سەرپۆشێکی باش بۆ شوێنەونکە و خۆدەرهاویشتن لە بەرپرسایەتیی ئەنجامدانی وەها تاوانێک. بەڵام دوای لە ئیعدام ڕزگاربوونی یەکێک لەو ٧ کەسە و شایەدیدانی لە سەر چۆنیەتیی ڕووداوەکە لە میدیاکان دا، حاشاکردن و خۆدزینەوە نەیتوانیوە بەرۆکی بەڕێوەبەرانی ئەم ڕێکخراوەیە لە چنگ مەسئولییەتی تاوانەکەیان، ڕزگار بکا. ئەگەر چی بە بێ شایەدیدانی داریووشی ئیسلامدوستیش، دەرکەوتبوو کە ڕووداوەکە نەک لە نێو شاری هەڵەبجە کە ئەو شەوە لە کۆنترۆڵی هێزەکانی یەکیەتیی نیشتمانی دابوو، بەڵکوو لە دەرەوەی ئەو شارە و لە سەیتەرەی بزووتنەوەی ئیسلامی، ڕووی دابوو.
سەران و بەڕێوەبەرانی بزووتنەوە، وەک دەبینن نە بە تێپەڕینی زەمان و نە بەو جۆرە پاساوو بەرگرییانە نەیانتوانیوە پەڵەی ئەم تاوانە پڕشوورەییە لە نێوچاوانی خۆیان و ڕێکخراوەکەیان بسڕنەوە، بە دڵنیاییەوە بە حەواڵەدانی کەیسی ئەم ڕووداوەش بۆ لای دادگاکانی هەرێم، ناتوانن ئاوێک بەم ئاگرە دا بکەن و خۆیان وەک بێ‌تاوان نیشان بدەن. دیارە ئەگەر دادگا و مەحکەمە و دادوەری ئەوتۆ لە هەرێم پەیدا ببن کە بەرپرسایەتیی لێکۆڵینەوە لەم کەیسە بگرنە ئەستۆ و بێ سڵەمینەوە لە ئاکامە سیاسییەکانی، بڕیاری خۆیان لە سەر تاوانبارانی رووداوەکە بدەن، بە دڵنیاییەوە حیزبی دیموکرات و بنەماڵەی قوربانییەکان پێشوازیی لێ دەکەن. هەر دادگایەکی سەربەخۆ و بێلایەن و هەر دادوەرێکی بوێر بیهەوێ بێ وەبەرچاوگرتنی ئاکام و تێبینیی سیاسی و ئەمنیەتیی پێوەندیدار بە ئاکامی بڕیاردانێکی شەففاف و دادپەروەرانە لە سەر کەیسی ئەم تاوانە بێتە مەیدان، دەبنە جێگەی ڕێز و ستایشی خەڵکی خاوەن ویژدان.
حیزبی دیموکراتی کوردستان له بیستەمین ساڵی ئه‌و تاوانه پڕشوورهیییهدا، له کاتێکدا به ڕێزه‌وه یادی قوربانییه‌کان ده‌کاته‌وه، داواکارە لایەنگران و خوازیارانی حەق و عەدالەت لە هەرێمی کوردستان و لە هەر شوێنێکی جیهان، ئه‌رکی ئینسانی، نیشتمانی و ئه‌خلاقیی خۆتان به‌رامبه‌ر به‌خوێنی به ناحه‌قرژاوی قوربانییه‌کانی ئه‌و تاوانه، جێبه‌جێ بکه‌ن. داوامان ئه‌وه‌یه رێبه‌رانی کۆن و ئێستا، بڕیاربه‌ده‌ستانی ئه‌وکاتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و که‌سانی تاوانبارکراو به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و تاوانه بخه‌نه ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی به پێی به‌رپرسایه‌تیی ئه‌وکاتی خۆیان و رۆڵیان له ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه و لێنه‌پرسینه‌وه له تاوانباران له به‌رامبه‌ر بیروڕای گشتی دا وه‌ڵامده‌ر بن.
بۆ جارێکی دیکەش دووپاتی دەکەینەوە حیزبی دێموکراتی کوردستان، هه‌تا ئه‌وکاته‌ی حوکمی عه‌داڵه‌ت له باره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و تاوانه به‌ڕێوه نه‌چووه، له‌سه‌ر دادخوازی و پێویستیی به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه له تاوانی به دیلگرتن و ته‌حویلدانه‌وه‌ی ئه‌و پۆلە تێکۆشه‌ره‌ی دێموکرات، به‌رده‌وام ده‌بێ.