• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

سمینارێکی تەشکیلاتی لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەڕێوە چوو

بەرواری بڵاو کردنەوە 2016/10/19
جۆری بابەت: هەواڵی حیزبی, کوردستان

لە ژێر دروشمی “بەرەو پێکهێنانی ڕێکخستنێکی گونجاو لە گەڵ ڕۆڵی شوێندانەرانەی حیزب لە ئاڵوگۆڕەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌دا“، لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان سمینارێکی تەشکیلاتی بەڕێوە چوو.

سمینارەکە کە لەلایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئامادە کرابوو، کاتژمێر ٩ی پێشنیوەڕۆی سێشەممە ٢٧ی ڕەزبەر(١٨ی ئۆکتۆبر) بە ساتێک بێدەنگی‌و هەستانە سەرپێی بەشداران بۆ ڕێز گرتن لە شەهیدانی کوردستان، دەستی پێ کرد. لە سەرەتای کاری سمینار دا، بەرپرسی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب، قادر وریا، چەند وتەیەکی لە بارەی ئامانجی سمینارەکە‌و پرسە گرنگەکانی پێوەندیدار بە تەشکیلاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان، پێشکەش کرد. دواتر سکرتێری گشتیی حیزب، هاوڕێی بەڕێز خالید عەزیزی، کۆمەڵێک سەرنج‌و بۆچوون‌و پێشنیاری خۆی لە بواری کار‌و تێکۆشانی تەشکیلاتی لە نێوخۆی وڵات‌و دەرەوەی کوردستان‌دا، هێنایە گۆڕێ.

سمیناری تەشکیلاتی لە درێژەی کاری خۆی‌دا، چووە سەر بەڕێوەبردنی پانێلەکان. پانێلەکان کە لە لایەن  کادرەکانی ئەو کۆمیسیۆنە: خالید وەنەوشە، ڕەحیم مەحموودی، ئامانج زیبایی‌و شۆڕش شابازییەوە، بەڕێوە چوون، هەر کامێکیان بۆ باسێکی تایبەت تەرخان کرابوون.

پانێلی یەکەم  بۆ پرسی”ڕێکخستنی ئەندامانی نەهێنی، فێرکردن‌و بەرنامەی کاری” تەرخان کرابوو کە هەر دوو ئەندامی دەفتەری سیاسی، بەڕێزان مستەفا شەڵماشی‌و کەماڵ کەریمی، لەم بەشە دا بابەتیان پێشکەش کرد.

دووهەم پانێلیش تەرخان کرابوو بۆ پرسی”هەستیاریی ئەمنیەتی لە پێوەندی‌و تێکۆشانی تەشکیلاتی دا” کە لەم پانێلەش دا هەر یەکە لە بەڕێزان سەید برایمی کەریمی و سۆران نووری، باسیان پێشکەش کرد.

سمیناری تەشکیلاتی، دوانیوەڕۆ لە درێژەی کاری خۆی‌دا، چووە سەر بەڕێوەبردنی پانێلەکانی سێهەم و چوارەم. نێوەرۆکی  پانێلی سێهەم بریتی بوولە “چالاکان‌و ڕێکخراوە مەدەنییەکانی نێوخۆ، خەباتی مەدەنی‌، ڕوانین و ئەرکی ئێمە”. لەم پانێلەش دا  هاوڕێیان قادر وریا‌و سمایل شەڕەفی لە سەر ڕوانگەی ئەرێنیی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە بارەی خەباتی مەدەنی‌و چالاکانی بەشدار لەو جۆرە خەباتەدا، هەر وەها لە سەر ئەرکەکانی ڕێکخستنی حیزب لە هاندان‌و پشتگیریی خەڵکی ڕۆژهەڵات لە خستنە ڕووی داخوازە کانی خۆیان بە شێوەی هێمنانە، قسەیان کرد.

لە چوارەمین پانێل دا، “گرنگی‌و پێویستیی هاوکاری‌و هاوهەنگاویی تەشکیلات‌و ڕاگەیاندن” لە حیزبی دیموکراتی کوردستان دا، قسەیان لە سەر کرا. لەم پانێلە دا هاوڕێیان خالید وەنەوشە، عەلی بداغی‌و مەنسوور مرۆتی  بە سەرنجدان بە ئەزموونی هاوکاریی ئەو دوو بەشەی حیزب،  لە سەر خاڵە بە هێز‌و لاوازەکانی ئەو هاوکارییە قسەیان کرد‌و تێبینی‌و پێشنیارەکانی خۆیان لەم پێوەندییە دا خستە ڕوو.

پێویستە بگوترێ لەهەموو پانێلەکان‌دا، دوای پێشکەشکرانی بابەتەکان، بەشدارانی سمینار بە  پرسیار‌و ڕەخنە‌و سەرنجەکانیان، باسەکانیان دەوڵەمەند دەکرد.

لە کۆتایی سمینارەکەدا، بەرپرسی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان، سپاسی پانێلگێڕەکان‌و هەروەها بەشداریی چالاکانەی ئامادەبووان لە هەڵسەنگاندن‌و دەوڵەمەند کردنی باسەکانی دا کرد‌و ڕای گەیاند کۆمیسیۆنی تەشکیلات،  لە بەرنامەی کاری‌و تێکۆشانی داهاتووی خۆی‌دا، سوود لەم باسانە‌و پێشنیار‌و سەرنجەکانی بەشدارانی ئەم سمینارە وەردەگرێ. تەئکیدیشی کردەوە کە لە سەر کۆمەڵێک پرس‌و بابەتی دیکەی پێوەندیدار بە کاروتێکۆشانی تەشکیلاتی‌و خەباتی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە داهاتووش دا سمیناری لەو چەشنە پێک دێنن .

 

 

1 لە 14
- +

1.

2.

3.

4.

5.

6.

7.

8.

9.

10.

11.

12.

13.

14.

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist