میدیا ناوخۆییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران رشایانگه‌یاند كه ٣ وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ڕۆحانی ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.
عه‌لی جه‌ننه‌تی، وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی، عه‌لی ئه‌سغه‌ر فانی، وه‌زیری په‌روه‌رده و فێركردن و مه‌حمود گوده‌رزی، وه‌زیری وه‌رزش و لاوان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ده‌نگۆی هێندێك له وه‌زیرانی دیكه‌ی كابینه‌ی ڕۆحانی هه‌بوو. جگه له‌م سێ وه‌زیره باس له‌وه‌ش ده‌كرا كه وه‌زیری ئابووری، پیشه‌سازی و سامانه‌كانیش ده‌ستی له كاركێشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام پاشان له لایه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به ناوبراو ڕه‌د كرایه‌وه.
ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانه سه‌ره‌تا وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی كۆماری ئیسلامی بوو كه سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی كۆنسێرته‌كانی شاری مه‌شه‌هه‌د و قوم ناڕه‌زایه‌تیی لێكه‌وته‌وه و گرژی و ئاڵۆزی كه‌وته نێو وه‌زاره‌تخانه‌كان و پاوانخوازه‌كان و له ماوه‌یه‌كی كورتدا هه‌واڵی ده‌ست له‌كار كێشانه‌ی جه‌ننه‌تی بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌م ڕووداوانه هه‌ڵوێستی حه‌سه‌ن ڕۆحانی لێكه‌وته‌وه و گوتی: وه‌زیری ئیرشاد ده‌بێ به پێی قانوون كار بكا.
پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ئه‌م ٣ وه‌زیره، محه‌مه‌دباقر نۆبه‌خت وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی ڕۆحانی له‌باره‌ی وازهێنانی جه‌نه‌تی به هه‌واڵنێرانی گوت: هه‌ر وه‌ك وه‌زیری ئیرشاد گوتی چه‌ند ڕۆژێك سه‌برتان هه‌بێ هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن.بەڵام دژایەتی کردنی باڵی ناسراو بە بناژۆخوازو نزیک بە رێبەری هەموو کاتێک لە سەروبەندی کۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆک کۆماری هێرش دەکەنەر سەر لایەنی دەسەڵات‌دار وبە جۆرێک رێگری دەکەن لە مانەوەیان لە دەسەڵات.