ئاگركه‌وتنه‌وه له مه‌زارو مووچه‌ی خه‌ڵكی شاری كوزه‌رانی سه‌ربه كرماشان زیانی لێكه‌وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌رییه ناوچه‌ییه‌كان، به هۆی كه‌مته‌رخه‌میی گه‌شتیاران و كۆنتڕڵنه‌كردنی به‌شی پێوه‌ندیداره‌كان ئاگر له جه‌سته‌ی مه‌زارو مووچه‌ی جووتیارانی شاری كوزه‌ران به‌ر بوو و زیانێكی زۆر له جووتیاران كه‌وت.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به ده‌یان هێكتار له له‌وه‌ڕگه و لێره‌واره‌كانی پارێزگای كرماشان بوونه سووتمانی ئاگرو، پێش ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه بگه‌نه شوێنی ئاگره‌كه له لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه و چالاكانی ژینگه‌پارێزی كۆنتڕۆڵ كراوه. ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان له‌م ناوچه‌یه له چاو ساڵی پێشوو سه‌دی ٧٥ به‌رزبۆته‌وه.
پێشتر فه‌رمانداری ڕوانسه‌ر به‌ڵێنی دابوو كه له پێناو پاراستنی ژینگه و پشتیوانی‌كردن له لێره‌واره و له‌وه‌ڕگه‌كان و هه‌روه‌ها ڕووداوه سروشتییه‌كان بوودجه‌ی یه‌ك میلیارد و ٨٨٠ میلیۆن ریاڵی ته‌رخان بكرێ، به‌ڵام ئه‌م بوودجه‌یه تا ئێستا باسیشی لێنه‌كراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه كه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی زۆربه‌ی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌كان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی خه‌ڵك. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه هێزه چه‌كداره‌كانی ڕێژیم به بیانووی هه‌بوونی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه و تۆپبارانكردنی ناوچه سنوورییه‌كان ئاگر له دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رده‌دا و ته‌نانه‌ت له هێندێك شوێن بینراوه كه به گولله ئاگردار مه‌زار و مووچه‌ی خه‌ڵكیان سووتاندوه.