هونه‌رمه‌ندێكی خه‌ڵكی ئیلام له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعات چالاكی و سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرا و به‌رهه‌مه‌كانیشی مافی بڵاوكردنه‌وه‌یان له‌م پارێزگایه‌دا لێ ستێندرایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتێک لەم بارەوە، گۆرانیبێژێكی خه‌ڵكی ئیلام به ناوی محه‌ممه‌د عه‌باسزاده به تۆمه‌تی لایه‌نگری له یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی له هه‌ر چه‌شنه چالاكییه‌كی هونه‌ری بێبه‌شكرا و ئێستا چاوه‌ڕوانی حوكمی دادگایه.
وه‌زاره‌تی ئیتلاعات سه‌فه‌ركردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی لێ قه‌ده‌غه كردوه‌و، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا ٣ جار له لایه‌ن ستادی خه‌به‌ریی ئیداره‌ی ئیتلاعات بانگ كراوه و دوایین جار له لایه‌ن ئه‌م ئیداره‌یه‌وه، ماوه‌ی ٣ ڕۆژ ده‌سبه‌سه‌ر كرا و به دانانی بارمته ئازاد كرا.
محه‌ممه‌د عه‌باسزاده هه‌روه‌ها له په‌روه‌نده‌ی قه‌زایی خۆی به تۆمه‌ته‌كانی وه‌ك گوتنی گۆرانیی شۆڕشگیری، به‌رگریی له خه‌ڵكی كۆبانی و ئیزه‌دییه‌كانی، پێوه‌ندی گرتن به حیزبێكی كوردی و پروپاگه‌نده دژی ڕێژیم، دادگایی كراوه و ئێستا له چاوه‌ڕوانیی پێدانی حوكمه‌كه‌ی دایه.