كه‌سێكی خه‌ڵكی شاری دێولانی سه‌ربه پارێزگای سنه به‌هۆكاری ناڕوون ده‌سبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی هەواڵی گەیشتوو لە نێو خۆی وڵات ، ڕۆژی ٢٧ی ڕەزبەر كه‌سێك به ناوه‌ی سه‌عدی خالیدیان، خه‌ڵكی شاری دێولان له لایه‌ن هێزه لیباس شه‌خییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له‌م شاره ده‌سبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات به‌بێ مۆڵه‌ت و ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوو هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و له‌گه‌ڵ خۆیان بردوویانه.
شایانی باسه كه تا ئاماده‌كرانی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگرتن و هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ركرانی نه‌زانراوه