محه‌ممه‌دعه‌لی جه‌عفه‌ری، فه‌رمانده‌ی گشتیی سپای پاسداران ده‌ڵێ:كۆمه‌ڵێك له كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ڕوانگه‌كانی ڕێبه‌ر خامنه‌یی یه‌ك نین.
هه‌روه‌ها ناوبراو خۆشبینیی ئه‌وانی سه‌باره‌ت به ڕۆژاوا به جێی نیگه‌رانی زانی و له ڕوانگه‌ی ڕۆژاواوه بۆ چاره‌سه‌ریی قه‌یرانی وڵات ڕه‌خنه له ڕێژیم ده‌گرن.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه هیچ موسڵمانێك نابێ دڵ به ئا‌مریكا ببه‌ستێ گوتی: ئه‌وان له فكری به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیاندان.
له لایه‌كی دیكه‌ش عه‌لی سه‌عیدی، نوێنه‌ری وه‌ڵایه‌تی فه‌قی له سپای پاسداران گوتبووی؛ ئه‌مڕۆكه ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێك به‌ره‌وڕووین كه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئیمامی زه‌مان، ڕێبه‌ر و ڕوانگه‌كانی ئێمه هه‌یه.
ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێ “ئاغایان” به سپای پاسداران “هه‌ستیار”ن. ئه‌م هێزه به‌رگریی له بنه‌ما فیكرییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌كا و هه‌روه‌ها ده‌بێ سیاسیه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێمه سیاسه‌تی ئینقلابی بێ. نابێ له هه‌مبه‌ر دوژمنه‌كانمان به چۆك دابێین و سه‌ریان بۆ دانوێنین.ململانێی نێوانی بناژۆخوازان لە گەڵ وتووێژ کردن لە گەڵ وڵاتانی رۆژئاوالەسەر پرسی ناوکیی بە پاڵنەریی رێبەری نیزام خامنەیی لە دەسپێکی دەوڵەتی روحانی‌یەوە هاتووتەئاراوە.