چه‌نگیز قه‌ده‌م خێر، به‌ندكراوی سیاسیی كورد له به‌ندیخانه‌ی مه‌سجێد سلێمان له بارودۆخی خراپی جه‌سته‌یی دایه و كاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه و وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ڕێگریی له چاره‌سه‌ری پزیشكیی ناوبراو ده‌كه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگریی له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه كورده ماوه‌ی چه‌ند ساڵه لاقی ناساغه و چه‌ندین جار داوای كردوه كه بۆچاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زیندان بگوازرێته‌وه به‌ڵام تا ئێستا به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار ڕێگریی ئه‌م داواكارییه‌ی ناوبراویان كردوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به چه‌نگیز ده‌ڵێ، ناوبراو چه‌ندین جار سه‌ردانی بێهداریی به‌ندیخانه‌ی كردوه به‌ڵام بێهداریی زیندان پێیان ڕاگه‌یاندوه كه بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی ده‌بێته سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زیندان بكه‌ی و لێره چاره‌سه‌ر ناكرێ، به‌ڵام به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار له زیندانی مه‌سجێد سلێمان تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ ناوبراویان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان نه‌ناردوه.
ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه كورده مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ٩٠ له‌گه‌ڵ ٣ كه‌سی دیكه به تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا و سپای پاسداران له یه‌كێك له ئاواییه‌كانی سه‌ربه شاری سنه ده‌سبه‌سه‌ركرا.
ناوبراو به تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا له ڕێگه‌ی ئه‌ندامبوون له یه‌كێك حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامی له ڕۆژی 21ی گه‌لاوێژی ساڵی 91 له لقی 1ی دادگای ئینقلاب له شاری سنه به سه‌رۆكایه‌تی قازی بابایی دادگایی كرا‌و و له ٢٩ مانگی خه‌رمانی هه‌مان ساڵ حوكمی ٤٠ ساڵ زیندان و دوورخراوه‌یی بۆ به‌ندیخانه‌ی مه‌سجێد سلێمانی به‌سه‌ردا سه‌پا.