بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە کەمپی پەنابەران لە وڵاتی دانمارک چەند رۆژ لەمەو پێش لاوێکی پەنابەری کورد بە هۆی خۆکوژییەوە گیانی لە دەستدەدا.
یونس مورادی لاوێک سەر بە ئایینی یارسان و خەڵکی گوندی حەریری داڵاهۆی کرماشان کە لە وڵاتی دانمارک داخوازی پەنابەری کردبوو ، بۆ ئەوەی ڕادەستی ئێرانی نەکەنەوە دەستی داوەتە خۆکوژی.زانیارییەکان باس لەوەدەکەن داخوازی پەنابەری یونس مورادی لە لایەن وڵاتی دانمارکەوە وەرناگیرێت و لە هەوڵی دیپۆرت کردنەوەیدا بوون. هەرئەمەش بۆتە هۆکاری خۆکوژی ئەولاوە کوردە.
کوردانی سەربە ئاینی یارسان کە لەلایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە گوشارییان لەسەرەو هەمووکات رووبەرووی هەڕەشەو بێ رێزی کردن دەبنەوە، چونکە لە لایەن بەشێکی زۆر لە “مەرجەع تەقلیدەکان” بە کافر دەناسرێن و هەرئەمەش بۆتە بیانوویک بۆ ئازار و ئەزیت کردنیان لە لایەن دامودەزگا حکوومییەکانەوە. جێ وەبیرهێنانەوە کوردانی یارسانی بە نیشانەی نارەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە هەڵاواردنی سیتماتیک چەندین جار دەستیان داوەتە مانگرتن و زۆرێک لە چالاکانی یارسانیش دەستبەسەر و زیندان کراون.