بێهروز بووچانی، ڕۆژنامه نووس و چالاكی مافی مرۆڤ كه سێ ساڵه له دوورگه‌ی مانووسی وڵاتی گینه، وێڕای هێندێك په‌نابه‌ری دیكه ده‌ستبه‌سه‌ره، خه‌لاتی مافی مرۆڤی دادپه‌وه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی پێبه‌خشرا .
ئه‌و كۆنفڕانسه كه به‌ناوی دیاسپۆڕا سێمپۆزیۆم ناسراوه، رۆژی سێشه‌مه، ١١ی ڕه‌زبه‌ر، له پاڕله‌مانی ئه‌یاله‌تی شاری سیدنی ئوستوڕاڵیا به ڕێوه چوو كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له سێناتۆڕه‌كانی پاڕله‌مانی ئه‌یاله‌تی سیدنی و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و چالاكی مافی مرۆڤ تێیدا به‌شدار بوون.
سه‌ره‌تای ڕێوڕه‌سمه‌كه بێهروز له ڕێگای ویدیۆ كۆنفڕانس، وتاری خۆی پێشكه‌ش كرد و دواتر بۆ چه‌ند خوله‌ك موزیكی كوردی له ساڵۆنه‌كه‌دا بڵاو كرایه‌وه، هه‌روه‌ها به‌شدار بوانی تریش له‌دوای كۆمه‌ڵه‌ك باس، ڕه‌خنه‌یان له سیاسه‌تی تووندی ده‌وڵه‌تی ئوستوڕالیا به نیسبه‌ت په‌نابه‌ران گرت.
شایانی باسه بێهروز له ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌دا كه له‌و دورگه‌یه ده‌ستبه‌سه‌ر بوه، له‌گه‌ل زۆربه‌ی ڕۆژنامه به‌ناوبانگه‌كه‌نی دونیا و ئۆستوڕاڵیا وله‌وانه”the age,huffingtonpost,guardian” هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ڕێكخراوه‌كانی چالاك له بواری مافی مرۆڤدا له‌سه‌ر بارودۆخی ناله‌باری دورگه‌كه و پانابه‌ران هاوكاری و وتاری پێشكه‌ش و چالاكی نواندوه.
هه‌روه‌ها له كۆنفڕانسی ساڵانه‌ی ڕێكخراوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی قه‌له‌م له وڵاتی ئیسپانیا كه‌مپه‌ینێكی نێونه‌ته‌وه‌ییان بۆ پشتگیری له بێهروز وه‌ڕێخست بوو.
ئه‌و ئێستا پاڵوێراوه بۆ نازناوی باشترین ڕۆژنامه‌نووسی ساڵ له ولاتی ئۆستوڕاڵیا و گه‌ر بتوانێ ئه‌و نازناوه بباته‌وه، ده‌بێته یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌وان كه خه‌ڵكی ئوستوڕاڵیا نیه به‌ڵام ئه‌و خه‌ڵاته‌ی وه‌رگرتوه .
بێهروز ئه‌ندامی حیزبی دێموكڕاتی كوردستانه و خه‌ڵكی پارێزگای ئیلام له خۆرهه‌ڵاتی كوردستانه.