ڕێكخراوه‌یی لێبوردنی نهونهتهوهیی رۆژی سێشهمه ٢٧ی ڕه‌زبه‌ر، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌حبی و چه‌كدارانی دیكه‌ی سه‌ر به ڕژیمی ئێران، به كرده‌وه‌ی جینایه‌ت و هێرشی دڕندانه بۆ سه‌ر خه‌ڵكانی سوننی هه‌ڵاتوو له موسڵ مه‌حكووم كرد.
فلیپ لۆتێر جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوه‌یی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا وتی: خه‌ڵكانی سوننی له ئێراق بۆ خۆ ده‌رباز كردن له شه‌ڕی دڕندانه‌ی داعیش ڕاده‌كه‌ن و له‌ولاشه‌وه ڕووبه‌ڕوی هێرشه‌كانی دڕندانه‌ی هێزه ده‌وڵه‌تییه‌كان و هێزه‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها وتی: ئه‌وه ڕاسته كه ئێستا كه‌شوهه‌وای ئێراق ته‌واو ئه‌منی و خوێناویه به ده‌ست چه‌كدارانی داعیش، به‌ڵام نابێت ئه‌وه ببێته بیانوو بۆ كوشتن، بێ سه‌رو شوێن كردن و ئه‌شكه‌نجه و ڕه‌شبگیری خه‌ڵك له لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به ئێران.
له لایه‌ك تره‌وه، سه‌رۆك هۆزه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا رۆژی دوشه‌مه ٢٦ی ڕه‌زبه‌ر به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێك، دژایه‌تی ته‌واوی خۆیان بۆ به‌شداری كردنی چه‌كدارانی سه‌ر به ئێران و حه‌شدی شه‌عبی له شه‌ڕی موسڵ ڕاگه‌یاند،هه‌روه‌ها له‌و ڕاگه‌یاندراوه‌دا نوسیوویانه ئێمه وه‌كوو سه‌رۆك هێزه‌كان دژایه‌تی خۆمان له‌گه‌ڵ یارمه‌تیدانی توركیه به خه‌ڵكی ئێراق ڕاده‌گه‌یێنین .
له به‌شێكی تر له‌و ڕاگه‌یاندراوه‌دا هاتوه، له كاتێكدا كه ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ته ده‌ره‌كییه‌كان له كاروباری ناوخۆیی عێراق و هه‌روه‌ها ده‌ستێوه‌ردانی چه‌كدارانی سه‌ر به ڕژیمی ئێران و هه‌ڵسووكه‌وته دڕندانه‌كه‌یان ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ته‌رمی ئێراقییه‌كان له ناوچه‌كانی سه‌لاحه‌دین، دیالی، كه‌ركوك و به‌غدا هیچ كارتێكه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئێراق نه‌بووه و ئه‌وه‌ش نیشان له نفووزی پڕمهتهرسی ئێران و سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئێستا و داهاتووی ئێراق.