ڕۆژی ١٦ی ٢٠١٦ی زایینی لقی ڕێكخستنی پارتی دێمۆکراتی کوردستانی عێراق له سویس سمیناركیان بۆ به‌رپرسی لقی ١٢ی ئه‌و پارته فازڵ به‌شاره‌تی، له وڵاتی سویس پێك هێنا،
له‌و سمیناره‌دا باسكی دوور و درێژی له سه‌ر هه‌لومه‌رجی ئێستای باشووری كوردستان و ناوچه بۆ به‌شداران كرا.
به‌رپرسی وه‌ڤدی حیزب زاهید شاعیری وێرای به خێرهاتنی كۆڕگێڕو سپاسی پێكهێنه‌رانی كۆڕ؛ ئاماژه‌یان به جنایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رانبه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی كورد له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان كرد و وه‌بیر به‌شدارانی كۆڕی هێنایه‌وه كه به‌ر له دیارده‌ی دزێوی ،(داعش ) ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ڕێبه‌رایه‌تی خومه‌ینی له ناوچه ده‌ستێوه‌ردانی ده‌سپێکردو ته‌نانه‌ت فتوای به دژی نه‌ته‌وه‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵای كوردستان ده‌رکرد، كه تا ئێستاش به‌رده‌وامه.کۆماری ئیسلامی له ژێر سێبه‌ری هه‌نارده‌کردنی ئینقلاب تاوانباری سه‌ره‌کییه له په‌ره‌پێدان به گرژیی وناکۆکیی ئاینی ومه‌زهه‌بی له ناوچه‌که‌دا.
شایانی باسه وه‌ڤدی به‌شداربووی حیزب له‌و کۆڕه‌دا بریتی بوون له؛
زاهید شاعیری به‌رپرسی كۆمیته، ڕه‌حمه‌ت ئیبڕاهیمیان به‌رپرسی ته‌شكیلات، ئه‌حمه‌د ڕه‌سوڵی به‌رپرسی كۆمیته‌ی ناوچه‌ی زووریخ و ڕه‌حمان ئیبراهیمزاده، كارۆ عه‌بدوڵازاده، و ڕه‌شید ئیسماعیلی.