بەشیکی بەرچاو لە مامۆستایان و فەرهەنگییانی خانەنشین کراو بە مەبەستی نارەزایەتی دەربرین بەرانبەر بە دۆخی نالەباری ژیان وبژیوی خۆیان لە بەردەم ئیدارەی فێرکردن وڕاهێنانی شاری مەریوان مانگرتنیان کرد.
لەم مانگرتنەدا کە هاوکات بوو لە گەڵ نارەزایەتی دەربڕین و مانگرتنی فەرهەنگییان و مامۆستایانی شارەکانی دیکەی ئێران مانگرتووان خوازیاری ئاوردانەوەی جیددترن بە نیسبەت چارەسەری کێشەکان ولابردنی هەڵاواردن و زیادکردنی مووچەکانیان بوون.
لە دەسپێکی کرانەوەی قوتابخانەو خوێندنگەکان لە ئێران شەپۆلێکی بەرین نارەزایەتی دەستی پێکردوە و تائێستاش بەردەوامە، بەڵام هەتاکوو ئێستا ناوەندە بەرپرسەکان وڵامی داخوازیەکانیان نەداوەتەوە.پرسی مامۆستایان لە ئێران چەندساڵەیکە هاتووتە ئاراوە و کۆمەڵێک مامۆستاو چالاکی فەرهەنگیش لەم بارەوە دەستبەسەرکراون.