كارسبكارێك به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه نیزامییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له سنووره ده‌ستكرده‌كانی كوردستان له ناوچه‌ی نه‌وسوود سه‌ربه شاری پاوه بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌رییه ناوخۆییه‌كان شه‌وی ٢٥ی ڕه‌زبه‌ر كۆڵبه‌رێكی كورد به ناوی ئه‌شكان فه‌تاحی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ كوڕی وه‌هبی، خه‌ڵكی شاری نه‌وسوود له پارێزگا كرماشان له شوێنێك به ناوی “ده‌ڕه‌ی هه‌ڕات” به ته‌قی ڕاسته‌وخۆی هیزه‌كانی كۆماری ئیسلامی به توندی بریندار ده‌بێ و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی شاری پاوه له ژێر چاودێریی پزیشكی دایه.
شایانی باسه كه كۆماری ئیسلامی هه‌ر جارێ به بیانوویه‌ك ڕاسته‌وخۆ ته‌قه له كاسبكارانی كورد له‌سه‌ر سنووره‌كان كه بۆ پاروویه‌ك نان ژیانیان له‌سه‌ر به‌ری ده‌ست داناوه، ده‌كه‌ن و بریندار یان ده‌یانكوژن.