واده و به‌ڵێنیی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی كه‌شت و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد و فه‌رمانداریی ئه‌مشاره بۆ پشتیوانی كردن له كرێكاران ڕاست نه‌بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی ، نزیك به‌٧٠كرێكار و كارمه‌ندی شیركه‌تی كه‌شت و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد چووبوونه ئیداره‌ی ته‌عاون، كار و خۆشبژیویی كۆمه‌لایه‌تی و فه‌رمانداریی ئه‌م شاره و داوای چاره‌سه‌ری و به‌دواداچوونی جیددیی كێشه‌ی دواكه‌وتنی مووچه، پێنه‌دانی بیمه و پاداشی خانه‌نشینی كردبوو.
كۆمه‌ڵه‌ی كه‌شت و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد له ٤ شیركه‌تی كوشتارگای سه‌نعه‌تی مریشك و ماڵات و چه‌ندین جووجه‌خانه، یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵه‌ی به‌رهه‌مهێنان و پیشه‌یی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه كه له ساڵی ٨٦ به كه‌رتی تایبه‌ت درا. ئه‌م یه‌كه به‌رهه‌مهێنه‌ره كه نزیك به ٣٠٠ كرێكاری هه‌بوو نزیك به 2 مانگ له‌وه‌پێش به هۆی به‌ڕێوه‌به‌ریی خراپ و قه‌رزداربوونی ٤٥ میلیارد تمه‌ن وه‌رشكست بوو به گشتی داخرا.
فه‌رمانداری مه‌هابادیش ڕایگه‌یاند كه ئه‌م ئیداره‌یه به‌دواداچوونی زۆری بۆ چاره‌سه‌ریی گیروگرفتی ئه‌م كرێكارانه كردوه و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌م كێشه‌یه به‌ڕێوه‌چوو. ته‌نانه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌م شیركه‌ته كه ماوه‌ی نزیك به 2 ساڵ بوو نه‌هاتبووه مه‌هاباد كێشامانه كۆبوونه‌وه و به‌ڵێنی دا كه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكا به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر له چوارچێوه‌ی قسه‌دا بوو. ته‌نانه‌ت باس له‌وه‌ش كرا كه به سه‌رمایه‌گوزارێكی دیكه بدرێ و ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌ڵێنییه‌كانی دیكه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی پێوه‌ندیدار نه‌هاته دی