بێهنام ئیبراهیم زاده، چالاكی كرێكاریی خه‌ڵكی شاری شنۆ كه زیاتر له یه‌ك ساڵه له زیندان دایه به شێوازی جۆراوجۆر ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، بێهنام ئیبراهیم زاده، چالاكی كرێكاری له لایه‌ن مه‌ئموورانی ده‌فته‌ری حیفازه‌تی ئیتلاعاتی زیندانی ڕه‌جایی شاره كه‌ره‌ج كه‌لوپه‌له‌كانیان پشكنیی و ده‌سنووس و كۆمه‌ڵێك شتی تایبه‌تی ناوبراویان له‌گه‌ڵ خۆیان برد.
به‌قسه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو، ڕۆژی ٢٥ی ڕه‌زبه‌ر كاربه‌ده‌ستانی زیندان به بیانووی ئه‌وه‌ی كه بۆ بێهداریی زیندان ده‌نێردرێ یه‌كسه‌ر بۆ ساڵۆنی ١٢ی زیندانییه سیاسی و ئه‌منیه‌تییه‌كان له به‌ندی ٤ی ئه‌م به‌ندیخانه‌یه گواستراوه‌ته‌وه و هاوكات ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك له كه‌لوپه‌له تایبه‌تییه‌كانیان داگرتووه.
ئه‌م به‌ندكراوه كورده پێشتر له مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له نامه‌یه‌كدا بۆ سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی جیهانیی كار، گای رایدێر و یه‌كیه‌تییه كرێكارییه‌كانی هه‌موو جیهان نووسیبوو و ئیدیعای كردوه كه به تاوانی به‌رگری له مافی كرێكاران و منداڵان ده‌سبه‌سه‌ركراوه و په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌یان بۆ كردۆته‌وه و حوكمی ٧ ساڵ و ١٠ مانگیان به‌سه‌ردا سه‌پاندوه.
ناوبراو سه‌ره‌تا له ساڵی ٨٧ به تۆمه‌تی “نووسینی دروشم و چالاكی ته‌بلیغی” له شار شنۆ ده‌سبه‌سه‌ر كرا. دووهه‌مین جار له ڕۆژی ١١ بانه‌مه‌ڕی ساڵی ٨٨ هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانیی كرێكار له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی له پاركی لاله‌ی تاران ده‌سبه‌سه‌ر و پاش مانگێك به دانانی بارمته ئازاد كرا.
ناوبراو سێهه‌م جاریش له ڕۆژی ٢٢ی جۆزه‌ردانی ساڵی ٨٩ ده‌سبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌ی ٤ مانگ ئازار و ئه‌شكه‌نجه له ژووری ئینفرادی لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكرا و پاشان بۆ به‌ندی ٣٥٠ی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین گواسترایه‌وه و له لقی ١٥ی دادگا شۆڕش به سه‌رۆكایه‌تی قازی سه‌له‌واتی حوكمی ٢٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا و له دادگای پێداچوونه‌وه بۆ ٥ ساڵ كه‌م كرایه‌وه.
له دوایین دادگایی ناوبراو به تۆمه‌تی چالاكیی كرێكاری له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی تاران حوكمی ٧ ساڵ و ١٠ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندان و ٤٥٠ هه‌زار تمه‌ن جه‌ریمه كرا.