مه‌نیژه فاتحی خوێندكاری كوردی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵان كه له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ئه‌مساڵ له شاری بۆكان له لایه‌ن ئیتلاعاتی ئه‌مشاره ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ مه‌هاباد و ورمێ گواستربۆوه، له ئاكامدا ڕۆژی ڕابردوو به دانانی بارمته‌ی ١٥٠ میلیۆن تمه‌نی له گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاره مه‌هاباد به شێوه‌ی كاتی و تا دادگایكردنی ئازاد كرا.
مه‌نیژه فاتیحی كچی به‌همه‌ن، خوێندكاری ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌ی كورد پاش 7 مانگ ڕاگرتنه له گرتنگه و ژووره ئینفرادییه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاره‌كانی بۆكان، مه‌هاباد و ورمێ ڕۆژی ڕابردوو به دانانی بارمته‌ی ١٥٠ میلیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی و تا ده‌سپێكی دادگاییكردنه‌كه‌ی ئازاد كرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به بنه‌ماڵه‌ی فاتیحی ده‌ڵێ، خاتوو فاتیحی له سه‌ره‌تا له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكان و پاشان بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌هاباد و ورمێ ڕاگیرابوو و بۆ دوایین لێكۆڵینه‌وه بۆ شاری بۆكان گه‌ڕێنداربوویه‌وه و له لقی یه‌كی دادگای شۆڕش له شاری مه‌هاباد له لایه‌ن قازی جه‌وادی كیا به دانانی بارمه‌ته‌ی ١٥٠ میلیۆن تمه‌نی تا كاتی دادگای كردنی به شێوه‌ی كاتی ئازاد كراوه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه مه‌نیژه فاتیحی به تۆمه‌تی هه‌بوونی پێوه‌ندی به یه‌كێك له حیزبه كوردییه به‌رهه‌ڵسكاره‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا له شاری سه‌قزی خوێندكارێكی دیكه‌ی كورد به ناوی سه‌حه‌ر فه‌یزی كه ماوه‌ی ٤ مانگ بوو له له لایه‌ن لیباس شه‌خسییه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌مشاره ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش به دانانی بارمته‌ی ٢٠٠میلیۆن تمه‌نی ئازاد كرا.
شایانی باسه كه ناوبراو هه‌مان تۆمه‌تی هاوكاریكردنی حیزبێكی كوردیی وه‌پاڵ دراوه