كاربه‌ده‌ستانی نیزامیی عێراق ده‌ڵێن: له هه‌موو به‌ره‌كانی شه‌ڕی دژه داعش و گرتنه‌وه‌ی شاری موسڵ زیانێكی گه‌وره‌مان له تیرۆریستانی داعش داوه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نه‌كانی عێراق له ماوه‌ی 2 ڕۆژ شه‌ڕی ئازادكردنی موسڵ چه‌ندین گوند، ناوچه و شارۆچكه‌یان له‌ژێر چه‌پۆكه‌ی هێزه‌كانی داعش ده‌رهێناوه‌ته‌وه.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا وه‌زیری به‌رگریی ئاڵمان ده‌ڵێ له‌وانه‌یه ئه‌م شه‌ڕه درێژه بكێشێ. ناوبراو له حاڵێكدا ئه‌م قسانه‌ی كرد كه له ماوه‌یه‌ك كورتدا چه‌ندین ئاوایی، ناوچه و شارۆچكه‌یان ئازاد كردوه.
له به‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی شه‌ڕی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و داعش، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌سه‌ركه‌وتووانه قوناخی یه‌كه‌می شه‌ڕیان ته‌واو كرد‌و ئێستا خه‌ریكی پاكسازیی ئه‌م ناوچانه‌ن كه ئازادیان كردوه.بە پێی لێدوانی کاربەدەستان گەڵاڵەی ئازادکردنی مۆسڵ تائێستا باشتر لەوەی چاوەڕاون دەکرا پێشکەوتووە
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه و له به‌ره‌ی سپا عێراق چه‌ندین عه‌مه‌لیاتی سه‌ركه‌وتووانه‌یان ئه‌نجام داوه و ته‌نانه‌ت 3 هێرشی هێزه‌كانی داعشیان تێكشاكاندوه.
شەڕی مۆسڵ و ئازادکردنی ئەوناوچەیە کاریگەریی دەبێ لەسەر هاوکیشە سیاسییەکانی ناوچەکەو، ڕەکەبەریی نێوان زلهێزانی ناوچەو جیهان.لەم پێوەندییەدا بەرپرسێکی باڵای عێراق ڕاگەیاند کە رازیی نین میلیشیاکانی پێوەندییدار بە ئێران بەشداری ئەوشەڕبکەن و درێژە بە ململانێی مەزهەبی بدرێت. لە لایەک دیکەش ئوردوغان سەرۆک کۆماری تورکیە گوتویەتی:بەشداری کردنی تورکیە لە شەڕی مۆسڵ حاشاهەڵنگرە.
لە دوویەمین رۆژی شەڕی ئازادکردنی شاری مۆسڵ وبنبڕ کردنی داعش لەناوچە هەستیارەدا، کە بە بەشداری هێزی پێشمەرگەی کوردستان وئەرتەشی عیراق وچەندین وچەند وڵات دەستیپێکردوە، هەواڵەکان باس لەوەدەکەن هێزی پێشمەرگەو هێزەهاوپەیمانەکان گەیشتوونە ٢٢کیلۆمیتری ئەوشارە و ،ئەگەرچی راگەیەندنەکانی داعش بەبڵاوکردنەوەی چەند وێنەی بە پەلە باس لە بەردەوامیی وئارامیی دۆخی شاری مۆسڵ دەکەن، بەڵام بەرەبەرە خەڵک شاری مۆسڵ بەجێدەهێڵێن وخۆیان ڕادەستی هێزی پێشمەرگە دەکەن.