دوكتور حامید كۆنه‌پۆشی مامۆستای زانكۆی مه‌ریوان، له ژێر گوشاری حه‌ڕاسه‌تی زانكۆ، له وانه گوتنه‌وه بێبه‌ش كرا.
به‌پێی هەواڵی گەیشتوو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی ڕه‌زبەر، به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌ڕاسه‌تی زانكۆی په‌یامی نوری مه‌ریوان، ئیزنیان نه‌دا دوكتور حامید كۆنه‌پۆشی بچیته سه‌ر پۆلی وانه وتنه‌وه.
هه‌رچه‌ند قوتابیه‌كانی ئه‌و زانكۆیه نووسراوه‌یه‌كیان له پشتیوانی له دكتۆر كۆنه‌پوشی بڵاو كرده‌وه و ،داوایان كرد كه به‌ڕێوه‌به‌رانی حه‌ڕاستی زانكۆ چاوپۆشی له حووكمه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام وه‌ك دیارە پێشتر ئه‌و حووكمه ده‌رچوه.
حامید كۆنه‌پۆشی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دوكتورایه له بواری كۆمه‌ڵگەناسیی و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوه‌ی كلتووری، هونه‌ری ڤه‌ژینه.
ئه‌و جۆره هه‌ڵسووكه‌وتانه له كاتێكدا هه‌روا به‌رده‌وامه كه یه‌كێك له به‌ڵێنه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رانی وەزاره‌تی زانستیی ده‌وڵه‌تی ڕۆحانی، گه‌راندنه‌وه‌ی مامۆستایانی ده‌ركراو بوو بۆ سه‌ر كاره‌كانیان .
هه‌روه‌ها حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له مانگی ڕه‌زبه‌ڕی دوساڵی ڕابردوو، ڕه‌خنه‌ی له پڕۆسه‌ی هه‌ڵه‌و نابه‌جێی خانه‌نشینی به په‌له‌ی مامۆستایان گرتبوو وتبووی: نابێت به جۆرێك وانه‌گوتنه‌وه‌كان به‌ڕێوه بچن كه مامۆستا له ده‌ربڕینی بیروڕای خۆی ئازاد نه‌بێت.
بە بێبەش کردنی ئەم مامۆستایەو هەروەها داخراوە بوونی کەشی زانکۆەکان لە ئێران بە گشتی و، بەتایبەتی لە کوردستان نیشان لەوەیە کە دەوڵەتی روحانی لە بەڕیوە بردنی وادە و بەڵێنییەکانی خۆی لەم بارەوە سەرکەوتوو نەبووە.