دوابەدوای دەستێوەردان و سەرەرۆییەکانی ئێران لە وڵاتانی ناوچە، بەتایبەتی لە سووریەو بەحرەین و یەمەن، کۆمەڵیک نارەزایەتی وهەڵوێست گرتنی لێکەوتەوە بەرانبەر بە تاران .
ماوەیەک لەمەوپێش لە هەواڵەکانی “کوردستان وکورد” بڵاوکرایەوە کە سیاسەتمەدارو سەرۆک وەزیری پێشووی لوبنان “سەعەد حەریری” بە توندنی ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی گرت و، داوای کرد لە مەحافڵی نێونەتەوەیی کە پێش لە دەستێوەردانەکانی ئێران بگرن لە ناوچە و، بەڕاشکاوی ئێرانی بە بکوژی خەڵکی بێدیفاعی سووریەو یەمەن و عێراق زانی .
لە تازەترین هەڵوێست “خالد جاراللە” جێگری وەزیری دەرەوەی کۆوەیت گوتی: ئێران بەتەمای ئەوەیە لاپەرەیەکی نوێی بکاتەوە لە پێوەندی لە گەڵ وڵاتانی ناوچە و ئەمەش بۆی ناچێتە سەر.
ناوبرا وتی: ئێمە خوازیاری پابەندبوون بە چوارچێوی هاوسنووریی و رێزگرتن لە دەسەڵاتی وڵاتەکان و دژ بەهەر چەشنە دەستێوەردانین.
جێگری وەزیری دەرەوەی کووەیت رایگەیاند؛ مەرجی دانیشتن و وتووێژکردنی وڵاتانی کەنداو، لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئەمەیە کە ئەو وڵاتە واز لە گێرەشێوێنی وگرژی لە وڵاتانی ناوچە بهێنێ، هەر بۆیە دانیشتنێک لە نێوان کووەیت وئێران مەحاڵەو، ئەگەر گفتگۆیەک هەبێ دەبێ لە نێوان ئێران و وڵاتانی کەنداو بێ.
رۆژنامەی “الشرق الاوسط” بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە رایگەیاند هەڵویستی جاراللە جیگری وەزیری دەرەوەی کووەیت لە کاتێکدایە کە ماوەیەک لەمەو پێش سەرەرای ئەوەی کە هەوڵی وتووێژ ئێران و کووەیت لە میدیاکانی ئێران بڵاوکراوەتەوە لەم بارەوە دەوڵەتی کووەیت هەرچەشنە دانیشتنی بە تاک، لەگەڵ ئێرانی ڕەت کردوتەوەو، مەرجی وتووێژ کردنی کشانەوەی ئێرانە لە وڵاتانی ناوچەو، گۆران بەسەر سیاسەتەکانی تارانە بەرانبەر بە وڵاتانی دەراوسێ..