كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی بانه، سه‌باره‌ت به بارۆدۆخی ناله‌باری بێهداشتی ئه‌و شاره وه‌كوو، كۆ نه‌كردنه‌وه‌ی زبڵه‌كه و خەمساردی به‌رپرسانی شاره‌وه‌انی، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربری و داواكارن به‌دواداچوون بۆ ئه‌م باسه بكرێت
چالاكانی مه‌ده‌نی بانه به هاوكاری خه‌ڵك، كه‌مپه‌ینێكیان به ناوی “ڕه‌خنه‌گرانی شێوازی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی و شۆڕای شاری بانه” دامه‌زراندوه وخوازیاری پێڕاگه‌یشتنی خێرا به چاڵ كردن و كۆكردنه‌وه‌ی زبڵه‌كانی ناوشار و ده‌ره‌وه‌ی شارن.
یه‌كێك له ناڕازیه‌كان كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا ببێت وتی: یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه زبڵه‌كان له كه‌نار جاده‌كان فڕێ بده‌ن، دووری شوێنی چاڵ كردنی زبڵه‌كانه، هه‌روه‌ها گرینگ‌ترین مه‌سه‌له بۆ هه‌ڵبژاردنی شوێنی چاڵكردنی زبڵ، نزیكی به ناوه‌ندی شاره تاوه‌كوو ببێته جێگای ڕه‌زامه‌ندی شارۆمه‌ندان، دووری له ڕاده‌به‌ده‌ری ئه‌و شوێنه، ده‌بێته هۆی هه‌ڵڕژتنی نایاسایی زبڵه‌كه، كه ده‌كرێت به به‌كارهێنانی ئیمكاناتی به‌ڕێوه‌به‌ری شار، ڕێژه‌ی ناوه‌نده‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ زیاد بكرێت و، له كاتێكی كه‌مدا بخرێته به‌ر ده‌ستی شارۆمه‌ندان، به‌ڵام تا ئێستا به‌ڕێواه‌به‌رانی شاره‌وانی هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ ئه‌م كاره هه‌ڵنه‌هێناوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه ئێستا له وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان، هه‌موو جۆره زبڵێك بەرهەم‌هێنای بەکەڵکی لێدەکرێ، ئەم سەنعەتەش ده‌بێته هۆی خاوێن ڕاگرتنی ژینگه.
به سه‌ر له نوێ گۆڕانكاری له زبڵه‌كاندا و هه‌روه‌ها چاڵكردنیان له شوێنی تایبه‌تی خۆیان، کە بەداخەوە ناوەندە پیوەند‌دارەکان گرینگی بەم پرسە ژینگەییە نادەن