به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پزیشك قانوونیی پارێزگای سنه گوتی: له ماوهی٦ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ زیاتر له ٢٠٥ كه‌س به هۆی ڕووداوی هاتوچۆگیانیان له ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هاژه، غوڵامڕه‌زا هومایونپوور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پزیشكی قانوونیی پارێزگای سنه گوتی، له ماوی ٦ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ تا ئێستا زیاتر له ٢٠٥ كه‌س به هۆی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ گیانیان له ده‌ست داوه كه له چاو ساڵی پێشوو له هه‌مان 6 مانگدا سه‌دی ١٦ دایهزیوه به واتایه‌كی دیكه یانی له ساڵی پێشوودا ٢٤٤ كه به‌م ڕووداوانه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ناوبراو گوتی له كۆی گشتیی ئه‌م ٢٠٥ كه‌سه‌ی كه به ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ست داوه ٢٩ كه‌سیان له نێو شاره‌كان و ١٦٠ كه‌سیان له ده‌ره‌وه‌ی شار و هه‌روه‌ها ١٦ كه‌سی دیكه‌ش له جاده‌ی ئاواییه‌كان بوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پزیشك قانوونیی پارێزگای سنه پشتڕاستی كرده‌وه كه له ٦ مانگی سه‌ره‌تای ساڵی پێشوو ٣٤ كه‌س له نێو شار، ١٨٦ كه‌س له جاده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار و ٢٤ كه‌سی دیكه‌ش له جاده‌ی ئاواییه‌كان گیانیان له ده‌ست داوه.