هه‌وای بۆكان به‌هۆی پیسبوون بۆ هه‌ڵمژین نابێ
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئیرنا، سه‌رۆكی ئیداره‌ی ژینگه‌پارێزیی شاری بۆكان گوتی هه‌وای شاری بۆكان به پێی پێوه‌ره‌كانی پیسبوونی هه‌وا له بارودۆخێكی ناله‌بار دایه.
محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دی ڕۆژی ڕابردوو گوتی: پێوه‌ره‌كانی پیسبوونی هه‌وا ئه‌مه نیشان ده‌ده‌ن كه كه‌سانی هه‌ستیار به نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناسه له‌م هه‌وایه‌دا تووشی گیروگرفت ده‌بن.
هه‌روه‌ها ناوبراو ده‌ڵێ، به هۆی هه‌ڵكه‌وتوویی جوغرافیایی شاری بۆكان له نزیك به عێراق و به هۆی هه‌ڵكردنی بای توند و خۆڵبارین هه‌وای ئه‌مشاره پیسبووه.
شایانی باسه كه دووكه‌ڵی ماشێنیش له شاری بۆكان له پیسبوونی هه‌وا بێ كاریگه‌ر نه‌بووه و به‌شێكیشی بۆ دووكه‌ڵی كارخانه چووكه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه.