شەش چالاکی کرێکاری لە شاری کامیاران کە پێشتر بە تاوانی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی کرێکار دەسبەسەر کرابوون لە لایەن دادگای ئینقلاب له شاری سنە حووکم دران.
بەپێی سهرچاوه هەواڵدەرییهکان ڕۆژی ٢٤ ڕەزبەر شەش چالاکی کرێکاری لە شاری کامیاران، چوار کەسیان حووکمی یەک ساڵ و دوو کەسی دیکەش سێ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانیان بهسهر داسهپا.
دهسبهسهرکراوهکان، مێهرداد سەبووری، ئومید ئەحمەدی، دڵنیا سەبووری، ڕۆژین ئیبراهیمی، شاهۆ سادقی و ئارام محەممەدی، ڕاگهیاندراون که ڕۆژی ١٢ ڕەزبەر له لایهن لقی دادگای ئینقلابی شاری سنە دادگای کرابوون.
شایانی باسه مێهرداد، ئومید، دڵنیا و ڕۆژین بە یەک ساڵ زیندانی و شاهۆ و ئارام محەممەدی هەر یەک بە سێ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانی لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە حوکم دراون.
ئەو شەش چالاکە کرێکارییە که پێشتر لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کامیاران دەستبەسەر کرابوون بە دانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.