عه‌باس عێراقچی، سه‌رۆكی ستادی به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی به‌رجام و جێگری كاروباری حقووقی و نێوده‌وڵه‌تیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ڵێ دواكه‌وتنی پێدانی فڕۆكه‌كانی بۆئینگ و ئایرباس به ئێران به‌هۆی ناته‌وابوونی وتووێژی نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه‌یه كه هێشتا هیچ ئه‌نجامێكی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئیسنا، عێراقچی ڕۆژی ڕابردوو گوتی، هۆكاری دواكه‌وتنی پێدانی فڕۆكه‌كانی بۆئینگ و ئایرباسی ئا‌مریكا به ئێران بۆ نه‌بوونی ئه‌نجامی وتووێژه‌كان گه‌ڕانده‌وه.
ناوبراو گوتی وتووێژه‌كان زۆر له‌وه ئاڵۆزترن كه ئێمه بیرمان لێده‌كرده‌وه و ده‌بێ لایه‌نه فه‌ننی و حقووقییه‌كانیش له‌به‌ر چاو بگیردێ و ته‌نانه‌ت جێبه‌جێش بكرێ.
به‌قسه‌ی عێراقچی پێشتر له وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئا‌مریكا مۆڵه‌تی كڕینی فڕۆكه‌مانی ئایرباس و بۆئینگ وه‌گیراوه و به‌پێی به‌رجامیش ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا ده‌بێ ئه‌م مۆڵه‌ته به‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌شێك له گه‌مارۆكانی سه‌ر ئه‌م وڵاته له لایه‌ن ئامریكاوه هه‌ڵگیراوه.
مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئا‌مریكا له مانگی پووشپه‌ڕ به مه‌به‌ستی پێش‌گرتن له فرۆشتنی فڕۆكه‌كانی بۆئینگ به ئێران دوو لایه‌حه په‌سند كرا.
به‌م حاڵه‌ش عه‌باس عێراقچی له وه‌ڵامی پرسیاری په‌سندكراوه‌كانی مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئا‌مریكا پێشێلكردنی به‌رجامه یان نا؟ گوتی، “نا ئه‌مانه كاتێك كه بیانهه‌وێ جێبه‌جێی بكه‌ن پێشێلكاریی به‌رجام نابێ.”
بۆ جێبه‌جێكردنی په‌سندكراوه‌كانی مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئا‌مریكا، بارام ئۆبامای سه‌ركۆماریش ده‌بێ ئیمزای بكا.
ئێران له مانگی ژووئیه‌ه ئه‌مساڵ ڕایگه‌یاند كه خه‌ریكین ١١٨ فڕۆكه به نرخی ٢٧ میلیارد دۆلار له شیركه‌تی ئایرباس بكڕین و پاش هه‌وڵی سه‌رۆكی ڕێكخراوی فڕۆكه‌وانیی ئێران ڕێكه‌وتنێك ئیمزا كرا كه قه‌راربوو ئا‌مریكا ١٠٠ فڕۆكه به ئێران بفرۆشێ.
به‌ڵام شیركه‌تی فڕۆكه‌سازیی بۆئینگیش ڕاگه‌یاند كه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه ٨٠ فڕۆكه‌ی مسافیركێشی به بڕی ٦/١٧ میلیارد دۆلار به ئێران بفرۆشێ و ٢٩ فڕۆكه‌ی دیكه‌ش به كرێ به‌م وڵاته بدا. به‌م شێوه‌یه له‌م مه‌عامه‌له‌یه‌دا ئێران ده‌با بڕی ٢٥ میلیارد دۆلار به ئا‌مریكا بدا.
عه‌لیڕه‌زا جیهانگیریان، سه‌رۆكی ڕێكخراوی فڕۆكه‌وانیی ئێران له مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ٩٣ گوتبووی له نێو ٢٥١ فڕۆكه‌ی ئێران ته‌نیا ١٠٨ فڕۆكه‌یان بۆ به‌كارهێنان نابن و هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ناوگانی ئاسمانیی ئێران پێویستیی به ٥٠٠ فڕۆكه هه‌یه.
شایانی باسه كه له ساڵی ١٢٩٢ كه سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ڕێكخراوی فرۆكه‌وانیی ئێرانه تا ئێستا زیاتر له ٢ هه‌زارو ١٢٧ كه‌س به هۆی ڕووداوی فڕۆكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.