كاربه‌ده‌ستێكی وزاره‌تی به‌رگریی ئا‌مریكا ڕۆژی ڕابردوو گوتی حوسییه‌كانی وڵاتی یه‌مه‌ن ناوشكێنی ” میسون”ی ئامریكایان وه‌به‌ر په‌لاماری مووشه‌كی دا و پێش ئه‌وه‌ی كه مووشه‌كه‌كان ئامانج بپێكن ته‌قێندرانه‌وه.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئه‌مه سێهه‌مین جار كه حوسییه شیعه‌كانی یه‌مه‌ن كه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه پشتیوانیان لێ ده‌كرێ هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر پاپۆڕه‌كانی ئا‌مریكا له ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ده‌ریای سوور.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئا‌مریكا ڕایگه‌یاند، له كاردانه‌وه‌ی مووشه‌كباران كردنی حوسییه‌كان بۆسه‌ر پاپۆڕه‌كانی ئا‌مریكا، ئه‌رته‌شی ئه‌م وڵاته چه‌ند ناوه‌ندی ڕاداری حوسییه‌كانی له كه‌ناره ئاوییه‌كانی یه‌مه‌ن مووشه‌كباران كرد.
دوو حه‌وتوو له‌وه‌پێش پاپۆڕێكی ئیمارات كه له حاڵی گواستنه‌وه‌ی یارمه‌تیی مرۆیی بۆ یه‌مه‌ن بوو له لایه‌ن حوسییه‌كان هێرشی كرایه‌سه‌ر.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی پێداگریی كرده‌وه ئه‌م هێرش ته‌نیا 2 كاتژمێر پاش هێرشی دووهه‌می حوسیه‌كانی ئه‌م وڵاته بۆسه‌ر ناوگانهكانی ئا‌مریكا بووه.
حووسیه‌كانی یه‌مه‌ن به پاڵپشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئه‌مه سێهه‌م جاره له ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر ناوگانهكانی ئا‌مریكا. به‌ڵام تا ئێستا هیچ زیانێكیان به‌رنه‌كه‌وتووه.