وڵاتانی ئا‌مریكا و بریتانیا له هه‌وڵی جێبجێكردنی گه‌مارۆی نوێ دژی به‌شار ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانه‌كانی دان.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، كاربه‌ده‌ستانی بریتانیا و ئا‌مریكا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گوتیان گه‌مارۆی نوێ دژی به‌شار ئه‌سه‌د هاوپه‌یمانه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. ئه‌م دوو وڵاته داوایان له وڵاتی ڕووسیه كرد كه بۆ كۆتاییهێنان به قه‌یرانی سووریه یارمه‌تییان بدا.
له به‌شێكی چاوپێكه‌وتنی ڕۆژی ڕابردووی له‌ندن كه له نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا و بریتانیا باس له قه‌یرانی سوریه كرا. بوریس جانسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا گوتی ده‌بێ فشاره‌كان زیاتر بكه‌ین، ئێمه بژێره‌ی زۆرمان پێ پێشنیار كردن به‌ڵام ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی نه‌بوو و تاوانباران شه‌ڕ ده‌بێ له دادگای نێوده‌وڵه‌تی دادگای بكرێن.
هه‌روه‌ها ناوبراو ده‌ڵێ ئورووپا هیچ پێی خۆش نییه خۆی له‌م شه‌ڕه وه‌ربدا، بۆ ئازادكردنی شاری حه‌له‌ب ئه‌سه‌د و ڕووسیه زۆری خۆ پێوه ماندوو ناكه‌ن. داوای له ئێران ڕووسیه كرد بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی سووریه هه‌وڵی زیاتر بده‌ن و ڕێبه‌ریی ڕه‌وتی ئازادكردنی حه‌له‌ب بگرنه ده‌ست.
جۆن كێری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا هه‌روه‌ها پێداگریی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی له هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی گه‌مارۆی نوێ دژی به‌شار ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانه‌كان دان، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كرد كه ڕووسیه ده‌گرێته‌وه یان نا؟
ناوبراو گوتی، ئێمه گه‌مارۆی قورسترمان له‌به‌ر ده‌ست دایه كه باراك ئۆباماش هیچ بژێرهیهكی له‌سه‌ر مێزی كاره‌كه‌ی هه‌ڵنه‌گرتووه.