بە پێی هەواڵی گەیشتوو لەلایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حدک، رۆژی٢٥ی ڕەزبەر لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سێڕیانی جادەی مەهاباد بۆ میاندواو ، “یوونس مەللاک”ئەندامێکی خەمخۆری حیزبی دیمۆکراتی کوردستان گیانی لەدەستدەدا.
ناوبراو سەربە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر و حیزب خۆشەویست بوو، کە برای ئەو ئازیزە، “حەسەن مەلاک ” دوای ساڵانیک چالاکیی نهێنی و هەروەها زیندان وگووشاری زۆر لەلایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە رۆژهەڵات بە جێدەهێڵێ و چەند ساڵێکە لە رێزی ئاشکرای حیزب دایە.
“یوونس مینە مەللاک”سەرەڕای چاودێری وئازاری لایەنە ئەمنییەکان، لە ناوچەی شامات کەسیکی بەهەست ونیشتمان پەروەر بوو، کە هەمووکات بە پێی توانای بە هانای بنەماڵەی زیندانییە سیاسییەکانە ڕویشتووەو خزمەتیانی کردوە.
شایانی باسە باوکی بەرێزی کاک “یوونس” ، حاجی عەبدوڵڵا لە ئەندامان ولایەنگرانی ساڵانی ٤٦و٤٧ بوو، کە هەرئەمە بۆ بەهۆی ئەوە چوار نەسڵ لەو بنەماڵە، درێژەدەری رێبازی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان بن.
جێ ئەماژەیە سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە٢٥ی ڕەزبەر رێورەسمی پرسەوسەرەخۆشی”یوونس مەللاک” لە بنکەی دەفتەری سیاسی حدک بەڕێوەچوو، کە لەو رێورەسمەدا هاورێ خالید وەنەوشە بە نوینەرایەتی حیزب، چەندوتەیەکی لەسەر ئەمەگناسی وچالاکیی “یوونس مەللاک” بۆ ئامەدەبووان باس کردو، هەروەها لە کۆتایی ئەو رێورەسمەدا “چیا مەللاک” بە نوینەرایەتی لە بنەماڵەکەی سپاسی بەشداربووانی کرد.
ناوەندنی ڕاگەیاندنی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان وێرای پێشکەش کردنی پرسەوسەرەخۆشی لە سەرجەم بنەماڵەو کەسوکاری خواڵێخۆشبوو ،خۆی بە بەشداری وهاوخەمیان دەزانێ.