بە گویرەی هەواڵی کە لە شاری بانەوە بەدەستمان گەشتووە، ڕۆژی هەینی ڕیکەوتی ٢٣ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی، کەسایەتی ناسرای شاری بانە، کاک ڕەحمان شادووست، ناسراو بە وەستا رەحمانی خەیات، باوکی شەهید نەجمە شاهدووست، لە تەمەنی ٧٥ ساڵی دا کۆچی دوایی کرد .
پاش هێرشی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر شاری بانە، کوڕێکی کاک ڕەحمان بە ناوی نەجمە پەیوەندی دەکا بە یەکێتی لاوان دیموکراتی کوردستان لە شاری بانە و پاشانیش بووە یەکێک لە ئەندامە چالاکەکانی تەشکیلاتی نهێنی حیزب لەو شارە. شەهید نەجمە یەکێک لە لێهاتووەکانی تەشكیلاتی نهێنی حیزب بوو لە ناو شاری بانەدا، کە دەیان کار و چالاکی پێسپێردراوی بە سەرکەوتوویی ئەنجام دا، بەڵام بە هۆی دەسنیشانکردنی لە لایەن سیخورەکانی ڕژیمەوە، ناوبراو گیراو و پاش ئەشکەنجە و ئازارێکی زۆر، ساڵ ١٣٦١ی هەتاوی ئێعدام کرا و چووە ڕیزی کاروانی شەهیدانی سەربەزری گەلەکەمانەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە هۆی کۆچی دوایی کاک وەستا ڕەحمان شاهدووست،ەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵە و کەوسوکاری دەکات و خۆمان لە خەمییان دا بە شەریک و بەشدار دەزانین.