وەک هوشدارێک بە چەکدارەکانی نێو پێگەی نیزامیی نجنێی خواروو، دەستەیەک لە پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی بانە، کاتژمێر ١٠ی شەوی ٢٣ی ڕەزبەر هەڵیان کوتایە سەر ئەو پێگەیە و بۆ ماوەی ١٠ دەقیقە پێگەکەیەیان ئاگر باران کرد. پێویستە بگوترێ فەرماندەر و چەکدارەکانی نێو ئەو پێگەیە ماوەیەکە دەستیان کردوە بە ئەزیەت و ئازاری دانیشتوان و کاسبکارانی ناوچەکە. وەک هوشدارێک بە بەکرێگیراوانی ئەو مۆڵگەیە و وریا کردنەوەیان لە ئاکامی ڕێگری و بەدڕەفتارییان لە گەڵ خەڵک، پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی بانە ئەم ئاگربارانەیان ئەنجام دا. سەرچاوەیەکی پێوەندیدار بە پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕایگەیاند کە پێگە نیزامییەکانی دیکەش هەم لە ناوچەی بانەو هەم لە ناوچەکانی دیکە کە دەستیان لە ڕێگریو تەقەکردن لە کاسبکاران دا هەیە، ئەگەر درێژە بەو ڕەفتارەیان بدەن، دەبن بە ئامانجی هێرشەکانمان.