كه‌سێكی خه‌ڵكی ورمێ پاش ده‌سبه‌سه‌ر داگرتنی هێندێك له ماڵ و مه‌ڕوماڵات له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواسترایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ، عه‌بدولوه‌هاب پورعه‌لی پاش دهسبهسهداگرتنی هێندێك له ماڵ و مه‌ڕوماڵات له لایه‌ن هێزی ئینتزامیی ئێران له ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ری ورمێ ده‌سبه‌سه‌ركرا.
عه‌بدولوه‌هاب پورعه‌لی ته‌مه‌ن ٤١ ساڵ كوڕی ئیسفه‌ندیار، خه‌ڵكی گوندی دیزه‌ی مه‌رگه‌وه‌ری ورمێیه كه له‌م گونده سه‌رقاڵی جوتیاری و ئاژه‌ڵداریی بووه. تا ئێستا له‌م پێوه‌ندییه‌دا هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ركرانی ناوبراو هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
هاوكات له گوندی دیزه‌ی مه‌گه‌وه‌ڕ مه‌ڕو ماڵاتی هێندێك له ئاژه‌ڵدارانی دیكه‌ش له‌لایه‌ن هه‌نگی سنووریی شاری ورمێ به تاڵان براوه و به قازانجی سپای پاسداران بۆ كوشتارگاكانی ورمێ گواستراونه‌ته‌وه.