كۆڵبه‌رانی كورد له شاری جیاجیاكانی ڕۆژهه‌لاتی كوردستان بوونه قوربانیی
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه‌كان، هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له شاره جیاجیاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ته‌قه له كارسبكار و كۆڵبه‌رانی كورد ده‌كه‌ن.
ڕۆژی ڕابردوو هێزی ئینتزامی له شاری كرماشان ڕاسته‌وخۆی ته‌قه‌یان له كۆڵبه‌رێكی كورد به ناوی ئه‌حمه‌د نه‌زه‌ری خه‌ڵكی ئاوایی تازاوای سه‌لاسی باوه‌جانی كوژرا.
ده‌وترێ ئه‌م كۆڵبه‌ره كورده به بێ ئه‌وه‌ی كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕێژیم ئاگادار بكرێته‌وه په‌لاماریان داوه و ته‌قه‌یان لێكردوه.
هه‌روه‌ها چه‌ند شه‌و له‌وه‌پێش هێزی ئینتزامیی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌ی به‌رده سووران كاروانچییه‌كیان بریندار كرد.
له هه‌واڵێكی دیكه‌دا هێزه‌كانی سه‌ر سنووری كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ی كوردی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوی ئه‌بووبه‌كر فه‌یزه به توندی بریندار بوو و بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر گواسترایه‌وه.
چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له ئاوایی چۆمانی سه‌ربه شاری بانه ته‌قه‌یان له كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ی كورد به ناوی مێهدی ڕه‌حیمزاده، كوڕی ئه‌حمه‌د كرد و له جێ‌دا گیانی له‌ده‌ست دا.
شایانی باسه كه ساڵانه به سه‌دان كه‌س له كاسبكار و كۆڵبه‌رانی كورد له سنوره‌كانی كوردستان بۆ دابینكردنی بژیوی ژیان گیانیان ده‌خه‌نه مه‌ترسی و به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار یان ده‌كوژرێن.
,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,