به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی چێنراوی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران كه‌سێكی خه‌ڵكی ناوچه‌ی مه‌هاباد بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، كه‌سێك به ناوی داوود قودسیان ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵان خه‌ڵكی یه‌كێك له ئاواییه‌كانی شاری مه‌هاباد به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی به‌جێمای شه‌ڕی نیوان ئێران و عێراق برینداروو.
شایانی باسه كه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئیدیعا ده‌كه‌ن كه شوێنه مینڕێكراوهكانی ئه‌م ناوچانه‌ی كه ئاوه‌دانیان لێیه پاك كراوه له حاڵێكدا ئه‌م قسانه ده‌كه‌ن كه ڕۆژ نییه كه‌س یان كه‌سانێك به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین بریندار یان ده‌كوژرێن.