3 كه‌س له ناوچه‌ی مه‌ریوان و سه‌قز له لایه‌ن ده‌زگایی قه‌زایی كۆماری ئیسلامییه‌وه حوكمی 36 مانگیان زیندان بۆ بڕایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ له كوردستان، حوكمی 24 مانگ بۆ 2 به‌ندكراوی لاوی كوردی خه‌ڵكی ئاوایی نی مه‌ریوان به تۆمه‌تی گڕدانی ئاڵای ئێران بڕایه‌وه.
زانیار مینویی و هادی راستی خه‌ڵكی ئاوایی نی سه‌ربه شاری مه‌ریوان به تۆمه‌تی ئاگردانی ئاڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران له ڕێورشه‌سمی نه‌ورۆزی ساڵی 95 له‌م ئاواییه ده‌سبه‌سه‌ر كران، پاش تێپه‌ڕكرانی 5 مانگ زیندان، هه‌ركام حوكمی 12 مانگیان زیندان به‌سه‌ر داسه‌پا.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا و له هه‌واڵێكی دیكه‌دا كه‌سێك به ناوی ئاوات شه‌ریفی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، خه‌ڵكی شاری سه‌قز له لایه‌ن هێزه‌كانی حیفازه‌تی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له‌م شاره ده‌سبه‌سه‌ركرا و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواسترایه‌وه و هاوكات كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌لی تایبه‌تیی وه‌ك موبایل، له‌پ تاپ، نووسراوه و هێندێك جلوبه‌رگیشیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردوه.
شایانی باسه كه ناوبراو 4 مانگ له‌وه‌پێش له لایه‌ن مه‌ئموورانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری سه‌قز به‌تۆمه‌تی پێوه‌ندیگرتن به حیزبێكی كوردییه‌وه بانگ كرا و ماوه‌ی 14 ڕۆژ له گرتنگه‌كانی ئه‌م ئیداره‌یه لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكرا.