نه‌خۆشخانه‌كانی شاری بۆكان پزیشكی پسپۆڕیان كه‌مه.
فه‌رمانداری شاری بۆكان گوتی، نه‌خۆشخانه‌ی شاری بۆكان له بواری پسپۆڕی جیاجیا، كه‌مبوونی پزیشكی هه‌یه كه ده‌بێ به هاوكاریی زانكۆی پزیشكیی پارێزگا و به‌دواداچوونی ئه‌م شاره چاره‌سه‌ر بكرێ.
به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه‌كان، جه‌ماڵ خوسره‌وی له ڕێوڕه‌سمی دانان و ناساندنی به‌ڕێوه‌به‌ری شه‌به‌كه‌ی بێهداشت و ده‌رمان گوتی، له شاری بۆكان پێویستیمان به پزیشكی پسپۆڕ و له ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م شاره ناوه‌ندی ده‌رمانی و بێهداشتیمان پێویسته.
هه‌روه‌ها ناوبراو پشتڕاستی كرده‌وه كه له سه‌ردانی سه‌ركۆمار بۆ ئه‌مشاره به‌ڵێنیی دروستكردنی كۆمه‌ڵێك ناوه‌ندی بێهداشت له شاره و ئاواییه‌كانی ده‌رووبه‌ری دا كه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هه‌ر له‌سه‌ر كاغه‌ز ماوه‌ته‌وه.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به كه‌مبوونی پزیشكی پسپۆڕ له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌مشاره گوتی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌كانی‌ئه‌م شاره پێویستیان به یه‌خچاڵی تایبه‌ت بۆ ڕاگرتنی واكسه‌ن هه‌یه.