له‌سه‌ر داوای نوێنه‌ری خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد وه‌زیری نه‌وت بۆ مه‌جلیس بانگ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ، جه‌لال مه‌حمودزاده، نوێنه‌ری خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد له مه‌جلیسی شورای ئیسلامی گوتی ڕانهكێشانی گاز بۆ ئاوایی و ده‌ورووبه‌ری شاری مه‌هاباد به هه‌ڵاواردن ده‌زانێ و هه‌ر به‌م مه‌به‌سته‌ش داوای وه‌زیری نه‌وتی ئێرانی كرد كه له مه‌جلیس وه‌ڵامده‌ر بێ.
به‌پێی وێب سایته ڕه‌سمییه‌كانی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو بیژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه وه‌زیری نه‌وتی ئێران بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك پرسیار سه‌باره‌ت به هۆكاری ڕانهكێشانی گاز بۆ ئاوایی و ده‌رووبه‌ری شار، تێخزاندنی كه‌سانی ناخۆجێیی له پێترۆشیمیی و هه‌روه‌ها هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی شارۆچكه‌ی پیشه‌سازیی ئه‌م شاره، بانگی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی كرا.