مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه قۆناخه‌كانی ئاماده‌كردنی عه‌مه‌لیاتی ئازادكرنی شاری موسڵ له ده‌ست هێزه‌كانی داعش ئاماده‌یه و ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا له لاپه‌ڕی ڕهمسیی تویتێری خۆی ڕایگه‌یاند كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌م شه‌ڕه‌دا ڕۆڵی گرینگ ده‌گێرن.
شایانی باسه له‌م شهڕهدا٦٠٠ هه‌زار پێشمه‌رگه و سه‌ربازی عێراقی به‌ره‌نگاری ٦ هه‌زار شه‌ڕكه‌ری داعش ده‌بنه‌وه و به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ له .لایه‌ن هێزی دژی تیرۆر و به‌شیی باكووره‌كه‌شی له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه گه‌مارۆ دراون