ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه ئه‌و مووشه‌كانی له هێرش بۆسه‌ر ناوگانهكانی ئا‌مریكا له ده‌ریای سوور كرا ئه‌م مووشه‌كانه بوون كه كۆماری ئیسلامیی ئێران له وڵاتی چینی كڕیون و بۆ حوسییه توندئاژۆكانی شیعه‌ی یه‌مه‌نی ناردوه و جۆری مووشه‌كه‌كانیش ” سی ٢٠٢ سیلم ورم” دروستكراوه‌ی وڵاتی چینه.
ئێران له ڕێگه‌ی كه‌ناره‌كانی “شبوه” و “حه‌زر موت” هه‌موو جۆره چهكوچۆڵێكیان بۆ حوسییه شیعه‌كانی یه‌مه‌ن ناردووه. تاران به ناردنی چه‌ك بۆ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن، بڕیارنامه‌ی شواری ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی قههغهكردنی هه‌نارده‌ی چه‌كوچۆڵ بۆ ئه‌م شێوهنیزامیانه پێشێل كردوه.
ئێران نه‌ته‌نیا پشتیوانی نیزامی و ماڵی له حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌كا به‌ڵكوو پاڵپشتی سه‌ره‌كیی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق، حیزبوڵا له لوبنان و شێوهنیزامیانی سووریه ده‌كا.
ئێران پێشتر مووشه‌كی ئێسكاد و خومپاره‌ی بۆ شێوهنیزامیانی حه‌شدی شه‌عبی ناردبوو.
شایانی باسه كه ئه‌م چهكوچۆڵانهی كه كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ شێوه نیزامیانی شیعه‌ی له وڵاتان ده‌نێرێ له ڕاستیدا هه‌مان ئه‌م مووشه‌ك و چهكوچۆڵانهی وڵاتانی چین و كوره‌ی باشوورن به‌لام هێندێك ده‌سكارییان ده‌كا و ناوه‌كانیان ده‌گۆڕێ.
ئه‌مه له حاڵێكدایه كه به‌پێی ڕاپۆرتی جێفری فیلتمان، وته‌بێژی كاروباری سیاسی له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ناردنی چهوچۆڵ له لایه‌ن ئێران بۆ شێوهنیزامیان، پێشێلكردنی ئاشكرای قانوونی نێوده‌وڵه‌تییه.