كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ٩ وڵاتی جیهانی وه‌ك ئا‌مریكا، ڕووسیه و ئێران سه‌بره‌ت به قه‌یرانی سووریه به بی ئاكام كۆتایی پێهات.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ماوه‌ی ٩ كاتژمێری خایاند و هیچ ڕێكه‌وتنێك ئیمزا نه‌كرا، سێرگی لاورۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیه به هه‌واڵده‌ریی ریانووستی گوت ئه‌م دانیشتنه‌دا كۆمه‌ڵێك پێشنیار و گه‌ڵاڵه سه‌باره‌ت به ڕاگرتنی شه‌ڕ له سووریه هاتبهر باس و قه‌راره له داهاتوویه‌كی نزیكدا زیاتر تاوتوێی بكه‌ن. جۆن كێری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئامریكاش گوتی وتووێژه‌كان سه‌ره‌ڕای بوونی گرژی، زۆر ڕاشكاوانه باس له گه‌ڵاڵه و پێشنیاره‌كانی پێوه‌ندیدار به ڕاگرتنی شه‌ڕ له سووریه كرا.
شایانی باسه كه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا، ڕووسیه، ئێران، توركیه، میسر، ئۆردون، قه‌ته‌ر، عێراق، عه‌ره‌بستان له كۆبوونه‌وه‌ی لۆزان ئاماده‌بوون.