هونەرمەندی خوشناو و خاوەن سەبکی کورد، سیرووس مەعرووفی، لە دایکبووی ١٣٢٥ی کۆچی هەتاوی لە سنە، کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو زۆربەی ساڵەکانی تەمەنی خەریکی لێکۆڵینەوە لە سەر بابەتە جوراوجۆرە کەلتووری، وێژەی و کۆکردنەوەی بەرهەمە مێژووییەکانیی کوردستان بوو. لە ژیانیی هونەری خۆیدا ناوبراو لە ئەنجومەنیی خوشنووسان و لە خزمەتی کاک کەیخسروو خرووش فێری نووسینیی جۆری نەستەعلیق بوو. دوای گەڕانەوە بۆ سنە و بە یارمەتی چەن کەسیتر بنیادی ئەنجومەنی خوشنووسانی سنەی دامەزراند و دەستی دایە یارمەتیی فێرخوازان و خوێندکارانی ئەم بوارە.
لە گەڵ مامۆستایانیی مۆسیقادا ناوەندیی شمشاڵیان دامەرزاند.
لە ساڵەکانیی بەرپرسایەتی سیروس مەعرووفیدا دەیان کاری بە نرخ لە بواری فەرهەنگی و کەلتووریەوه گەیشتە ئەنجام کە دەتوانین ئاماژە بکەینە لێکۆڵینەوە بە نرخەکان، دۆزینەوەی شوێنەواری مێژوویی زێوییە، نەخشاندنیی مەیدانی ” گۆزەبەشان” لە ئاویەری سنە کە بە ناوەڕۆک وەرگرتن لە نەقاشییە دۆزراوەکانیی زێویەیە.
لە ئاکامیی لێکۆڵینەوەکانی ناوبرا لە زێویە کە لە ساڵی ١٣٧٦ی هەتاویدا کرا وێرای دۆزینەوە شتگەلێکیی مێژوویی عاجێکی نەخشێندراو دۆزرایەوە کە نەقاشییەکانی دەگەڕایەوە بۆ دووهەزار و هەفتسەد ساڵ پێش ئێستا.
مامۆستا مەعرووفی لە شەوی ٢١ رەزبەری ٩١ی هەتاوی، بە هۆی نەخۆشینی دڵ کۆچی دوایی کرد.
ناوهندی ڕاگهیاندنی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان وێرای پرسهوسهرهخۆشی له بنهماڵهو سهرجهم کهسوکاری ئهو ئازیزه، خۆی به شهریک و بهشدار له خهمیان دهزانێ.