به‌ندكراوێكی سیاسیی كورد له زیندانی ورمێ په‌روه‌نده‌یه‌كی نوێی به تۆمه‌تی پروپاگه‌نده‌ی دژی كۆماری ئیسلامی بۆ كرایه‌وه.
ئه‌حمه‌د ته‌مۆیی به‌ندكراوی سیاسیی به‌ندیخانه‌ی ورمێ كه حوكمی ١٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیریی بۆ بڕاوه‌ته‌وه، له نۆیه‌مین ساڵی به‌ندكراویی خۆیدا به تۆمه‌تی پروپاگه‌نده‌ی دژی ڕێژیم په‌روه‌نده‌یه‌كی نوێی بۆ كرایه‌وه.
ناوبراو له حاڵێكدا كه نۆهه‌مین ساڵی به‌ندكراویی خۆی تێپه‌ڕ ده‌كا به تۆمه‌تی قسه‌كردن له‌گه‌ڵ میدیا و دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كان په‌روه‌نده‌یه‌كی نوێی بۆ كراوه‌ته‌وه تا ئێستا ٣ جار لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكراوه. كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منیه‌تی و قه‌زایی ورمێ له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه حوكمێكی نوێی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن.
ئه‌حمه‌د ته‌مۆیی رشۆژی ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٨٦ له ئه‌شكه‌وتی سه‌هۆڵانی شاری مه‌هاباد له لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسداران ده‌سبه‌سه‌ر كرا و بۆ ئیتلاعاتی سپای ورمێ گواسترایه‌وه.
ناوبراو ماوه‌ی ٢٠ ڕۆژی سه‌ره‌تای ده‌سبه‌سه‌ركرانی هیچ زانیارییه سه‌باره‌ت به هۆكار و شوێنی ڕاگرتنی بڵاونه‌كرایه‌وه و له ژێر ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی قورسی جه‌لادانی ڕێژیم دابوو.
ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه له ڕۆژی ١٠ی به‌فرانباری ساڵی ٨٦ له لقی دادگای شۆڕش له شاری مه‌هاباد به‌تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا له ڕێگه‌ی ئه‌ندامبوونی حیزبێكی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامی دادگایی كرا و حوكمی ١٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیریی و دوورخراوه‌یی بۆ زیندانی ورمێی به‌سه‌ردا سه‌پا و پاشان له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه هه‌مان حوكم ته‌ئید كرایه‌وه.