سه‌رۆكی ئیداره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی ئیداره‌ی ژینگه‌پارێزیی پارێزگای سنه گوتی هه‌وای ئه‌م پارێزگایه زۆر پیسه و ڕێژه‌ی پیسبوونی تا ٥/٢ به‌رابه‌ری ئاسایی خۆی به‌رزبۆته‌وه.
ماهان ڕه‌حیمی به ئیسنای ڕاگه‌یاند به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خۆڵبارین هه‌وای پارێزگای سنه نائاسایی ڕاگه‌یه‌ندرا.
ناوبراو گوتی، بارودۆخی هه‌وای پارێزگای سنه به هۆی خۆڵبارین و هاتوچۆی زۆر ماشێنی زۆره‌وه ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژێ پیستر ده‌بێ و خه‌ڵكی ئه‌م پارێزگایه وه‌زاڵه هاتوون.
سه‌رۆكی ئیداره‌ی كاروباری تاقیكردنه‌وه‌كانی ژینگه‌پارێزی سنه وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه له ٢ شاری سنه و سه‌قز ئامێری پاك و پیسبوونی هه‌وا هه‌یه، گوتی بارودۆخی هه‌وا له‌م دوو شاره نائاسایی و له شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌م پارێزگایه‌ش له‌وه باشتر نییه.