تا ئه‌وكاته‌ی ئێران پێشگیری له چونی ژنان بۆ ستادیۆمه‌كان بكات، نابێت مافی خانه‌خوێیی له كێبڕكێكان پێبه‌ده‌ن
ڕێكخراوه‌ی چاودێری مافی مرۆڤ له نامه‌یكدا بۆ ئێری گارسیا، ڕه‌ییسی فێدڕاسیۆنی جیهانی واڵیباڵ، نوسیویه‌تی گه‌ر ئێران به‌ڵێنی ئیزنی چونه‌وه ژوره‌وه بۆ خانمان ده‌رنه‌كات، ئه‌و فێدڕاسیۆنه ده‌بێ خاڵی خانه‌خوێیی له ئێران بستێنێته‌وه
له مانگی ژوییه‌ی ٢٠١٦ به‌ڕێوه‌به‌رانی لیگی كێبڕكێ جیهانیه‌كانی واڵیبال له تاران، ئیزنی كڕینی بڵیتیان به خانمان نه‌دا كه ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ش سه‌ر به فێدڕاسیۆنی جیهانی واڵیباڵه
چاو‌دێر نووسیویه‌تی كه ئه‌وكاره پێشێلكاریه‌كی ڕوونه كه فێدراسیۆن ناوی ناوه ئه‌سڵی سێهه‌می هه‌ڵنه‌هاواردن
ڕێكخراوه‌ی چاودێری مافی مرۆڤ ده‌ڵێت نیگه‌رانی خۆی به شێوه‌ی فه‌رمی گه‌یندۆته‌وه فێدراسیۆنی ناوده‌وڵه‌تی واڵیباڵ له شاری لۆزان كه مه‌قه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له‌وێیه.
ڕێكخراوه‌ی چاودێری مافی مرۆڤ مانگی مه‌ی له نامه‌یكدا بۆ گارسیا داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌رمی سه‌باره‌ت به ئیزن نه‌دان به ژنان بۆ چونه ناو یاریگای كیش له تۆڕنۆمێنتی مانگی فێوریه‌دا كردبوو
هه‌نووكه ئێران بۆ وه‌رگرتنی گرینگ‌ترین تۆڕنۆمێنتی كێبڕكه‌ی واڵیباڵ و بۆ وه‌رگرتنی ئیزنی خانه‌خوێیی واڵیباڵی ساحیلی، خه‌ریكه كێبڕكه‌یه كه بڕیاره فێدڕاسیۆن له چه‌ند حه‌وتوی داهاتودا، خانه‌خوێیه‌كانی ئه‌و یاریه ئاشكرا بكات.
ڕێكخراوه‌ی مافی مرۆڤ ده‌ڵێت، ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌بێ سه‌پاندنی سنورداكردنی چوونی ژنان له لیگی ٢٠١٦ش هه‌ر ئاشكرا بكات.
چونی ژنان بۆ ستادیۆمه‌كان ساڵهایه كه ڕێگه پێنه‌دراوه و ژنه ئێرانیه‌كان هیچكات ئیزنی دیتنی ڕاسته‌وه‌خۆی یاری تۆپی پێیان له ستادیۆمه‌كان پێنه‌دراوه.
.شایانی باسه كه چه‌ند ساڵه ئه‌و سنورانه بۆ یاری واڵیباڵیش داندراون