عه‌لی هاشمی، سه‌رۆكی كومیته‌ی سه‌ربه‌خۆی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ری ده‌فته‌ری كۆرشی گشتیی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕێژیمی ئێران، حه‌شیمه‌تی تووشبوو به ماده‌ی هۆشبه‌ری له ئاستی ئێران به ٤ میلیۆن كه‌س مه‌زنده كرد و گوتی سه‌دی ٢١ی كرێكارن.
هاشمی ڕۆژی رابردوو ڕایگه‌یاند كه ئاماری تووشبووانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له ئێران كه‌متر له ٢ میلیۆن و نیو نییه و كه‌سانێك كه بۆ خۆشی و ته‌نانه‌ت كه‌سانێك كه خۆیان ئاشكرانه‌كردووه له ٤ میلیۆن كه‌س تێده‌په‌ڕێ.
سه‌رۆكی كومیته‌ی سه‌به‌رخۆی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ری ده‌فته‌ری كۆرشی گشتیی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕێژیمی ئێران گوتی سه‌دی ٢١ی حه‌شیمه‌تی كرێكاریی ئێران واته ١٣ میلیۆن كه‌س ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌كاردێنن.
پیشتریش په‌رویز ئه‌فشار، وته‌بێژی ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر له ئێران گوتی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌نێو كرێكارانی كه‌رتی پیشه‌سازیی ئێران له حاڵی گه‌شه‌كردن دایه. ناوبراو گوتی له هه‌ر ٥ كه‌س ٢ كه‌سیان له شوێنی كاره‌كانیان ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌كاردێنن.
شایانی باسه كه ساڵی پێشوو ئاماری كرێكارانی تووشبوو به ماده‌ی هۆشبه‌ر سه‌دی ٢٠ ڕاگه‌یاند. ئاماری ڕه‌سمیی ڕێژه‌ی گشتیی موعتاده‌كان له ئێرانیشی یه‌ك میلیۆن و ٣٢٥ هه‌زار كه‌س ڕاگه‌یاند.