ڕێكخراوی فێدراڵی هاوكارییه‌كانی رووسیه ڕایگه‌یاند كه ڕه‌وتی پێدانی مووشه‌كی ئێس ٣٠٠ به كۆماری ئیسلامیی ئێران كۆتایی پێهات.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئینترفاكسی ڕووسیه گوتی مووشه‌كی به‌رگریی ئاسمانیی ئێس ٣٠٠ی ڕووسیه به‌پێی گرێبه‌ستی نێوان ئه‌م دوو وڵاته به كۆماری ئیسلامی درا.
به‌پێی زانیارییه‌كان ٤ كۆمه‌ڵه مووشه‌كی ئێس ٣٠٠ له جۆری “پ، ئێم، ئۆ، ٢” به ناوی “فاراوریت” به ئێران درا.
ئه‌م مووشه‌كانه له شیركه‌تی “ئاڵماز ـــ ئانتی”، ناوه‌ندی گه‌ڵاڵه و به‌رهه‌مهێنانی پیشه‌سازیی به‌رگریی ئاسمانیی ڕووسیه به تێچووی نزیك به یه‌ك میلیارد دۆلار به‌رهه‌م هاتووه.هه‌واڵده‌ریی ریانووستیی ڕووسیه‌ش له زمان ئاژانسی ده‌وڵه‌تیی هه‌نارده‌ی چه‌كوچۆڵ ڕووسیه ئه‌م هه‌واڵه‌یان ته‌ئید كردوه و ده‌نووسێ كه پاش پێدانی مووشه‌كی ئێس ٣٠٠ به ئێران، ئیسراییل نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕی.
ڕووسیه له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٤ ناردنی مووشه‌كی ئێس ٣٠٠ی بۆ ئێران ده‌ست پێكرد.به‌پێی ڕێككه‌وتنامه‌ی كۆتایی ساڵی ٢٠٠٧ی نێوان تاران و مۆسكۆ قه‌راربوو ڕووسیه ٥ مووشه‌كی به‌رگریی دژه مووشه‌كی ئێس ٣٠٠ به بڕی نزیك به ٨٠٠ میلیۆن دۆلار به كۆماری ئیسلامیی ئێران بفرۆشێ. پاش ئه‌م ڕێككه‌وتن بڕی ١٦٧ میلیۆن دۆلار به ڕووسیه درا، به‌لام به هۆی بڕیارنامه‌ی ١٩٢٩ی شورای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ه‌یكگرتووه‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی له لایه‌ن دێمێتری مێدۆف، سه‌ركۆماری ئه‌و كاتی ڕووسیه له ساڵ ٢٠٠٩ ڕاگیرا.
به‌دوای ڕێكه‌وتنی ناوكیی لۆزان، ولادیمیر پوتین، سه‌ركۆماری ئێستای ڕووسیه ئیزنی فرۆشتنی مووشه‌كی ئێس ٣٠٠ به ئێران كه ماوه‌ی ٦ ساڵ قه‌ده‌غه‌كرابوو، ده‌ركرد.