ڕێكخراوه‌كانی یارمه‌تیگه‌یاندن به په‌نابه‌ران وریایان كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر هێرش بكرێته‌سه‌ر شاری موسڵ له عێراق به ده‌یان هه‌زار كه‌س ئاواره ده‌بن.
كومیساریای باڵای په‌نابه‌رانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان مه‌زنده‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر شه‌ڕی نێوان داعش و هاوپه‌یمانان له شاری موسڵی عێراق زیاتر له ٧٠٠ هه‌زار كه‌س ئاواره ده‌بن و پێویستیان به یارمه‌تیی مرۆیی هه‌یه.
كارێل شمبری، وته‌بێژی ڕێكخراوی یارمه‌تیده‌رانی شواری په‌نابه‌رانی نۆروێژ به هه‌واڵده‌ریی ئاڵمانی ڕاگه‌یاند كه هه‌ر ئێستا له كه‌مپه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌توانین ٥١ هه‌زار كه‌س جێگیر بكه‌ین. هه‌ره‌ها ده‌ڵێ ئێمه توانای دروستكردن و دابینكردنی شوێن بۆ نزیك به ٢٣٠ هه‌زار كه‌سی دیكه‌مان هه‌یه.
به‌قسه‌ی ناوبراو ئه‌گه‌ر شه‌پۆلی نوێی ئاواره‌بوونی خه‌ڵك ئه‌وه‌نده زۆر بێ پێڕاگه‌یشتنیان زۆر ئاسته‌متر ده‌بێ و ته‌نانه‌ت هێندێك له كه‌مپه‌كان له نزیك به‌ره‌كانی شه‌ڕن و هه‌ر بۆیه یارمه‌تیگه‌یاندن هێندێك سه‌ختتر ده‌بێته‌وه.
جگه له بواری یارمه‌تیگه‌یاندنی مرۆیی كێشه‌ی ماڵیش هه‌یه. كارێل شمبری گوتی، پێشتر له‌م ناوچه‌یه به سه‌دان هه‌زار كه‌س ئاواره بوون به‌ڵام پاشان له‌گه‌ڵ كێشه‌ی ماڵی ڕووبه‌ڕوو بونه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها پێداگریی ده‌كاته‌وه كه ته‌نیا عێراق به هۆی مه‌سه‌له‌ی ئه‌منیه‌تی جیددی ده‌گرن.
كومیساریای باڵای په‌نابه‌رانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گوتبووی یارمه‌تیگه‌یاندنی په‌نابه‌رانی موسڵ نزیك به ٢٠٠ میلیۆن دۆلار تێچوو ده‌بێ به‌ڵام تا ئێستا یه‌ك له سێی ئه‌م بوودجه‌یه‌مان وه‌رگرتوه.
موسڵ دوایین مۆڵگه‌ی داعش له عێراقه. ئه‌م ناوچه‌یه له لایه‌ن هێزه جۆراوجۆره‌كانی جیهان له حاڵی ڕێكخستنی كاروباری ئازادكردنی دان.
شایانی باسه كه ئه‌گه‌ری هێرشی ئازادكردنی موسڵ له‌م مانگه‌دا ده‌بێ.