نوێنەرێکی یەکیەتیی ئەورووپا خوازیاری کۆتاییهێنان بە هەرجۆرە پێوەندییەکی بازرگانی و ئابووری لە گەڵ ئێراندایە.
پیتری سارواما کە خەڵکی وڵاتی فینلاندە وێڕای مەحکوومکردنی رێژیمی ئێران بە کومەڵکوژییەکانی ناو زیندانەکانی ئەو وڵاتە لە ساڵی ٦٧ی هەتاویدا کە زیاتر لە سی هەزار کەس لە ژێر فێتوای خۆمەینیدا کوژران، خوازیاری کۆتاییهێنان بە هەر جۆرە پیوەندیی بازرگانیی وڵاتی فەنلاند لە گەڵ فاشیزمی دینیی ئێراندایە. بە پێی رۆژنامەی ” ئی ئێس ئێس” ESS کە لە سەرتاسەری باشووری وڵاتی فینلاند دەردەچێ، سارواما گووتی: کاربەدەستانی رێژیمی ئێران بە شێوەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ فەرمانی کوشتنی دەیان هەزار کەسیان دەرکردوه. سارواما وێرای ئاماژە بە سەرەنجامی دانیشتنەکانیی گرووپی ٥+١ لە گەڵ ئێراندا گوتی ئەو رێکەوتنە چاونووقاندن بوو لە سەر پێشێڵکردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤ لە ئێران. نوێنەری پارلێمانی فەنلاند هەروەها گوتی کە هەندێ لەو کەسانەی وا لە کۆمەڵکوژییەکانی ئەو ساڵەدا دەستیان هەبوە ئێستا لە شوێنە دوڵەتییەکاندا ئەرکیی بەرپرسایەتیی جیاوازییان هەیە و ئەو جێگە و پێگەییانە بە شێوەیەکیی سیستماتیک و بە دەستووری خامنەیی وەرگرتوە. جێگای ئاماژەیە وەزیری قەزایی ئێران پێشتر گووتبووی کە بۆ من جێگای شانازییە کە لە کوشتنی سی هەزار زیندانی لە زیندانەکانی وڵاتەکەمدا بەشدار بوومە.
سارواما هەروەها گووتی سەرکۆماری ئێران کە وێدەچوو زۆر رادیکاڵ نەبێ خێراییەکی زیاتر لە جارانی بە ئێعدامەکان لەو وڵاتە داوە و لە حاڵی ئێستادا بەڕێوبردنی حوکمی لە سێدارەدان لە ئێران لە سەرووترین ئاستی خۆیدایە.