كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی سیاسی به‌ندیخانه‌ی ڕه‌جایی شارله نامه‌یه‌كدا بۆ”عاسیمه جه‌هانگیر” ڕاپۆڕتێری تایبه‌تی شۆرای مافی مرۆڤ، خوازیاری گرنگی پێدانی ئه‌و به ڕه‌وشی ناله‌باری بێهداشتی و ده‌رمانی و زیانه‌كانی و زیانه‌كانی ئه‌و دۆخه بوون.
ئه‌و نامه‌یه، ڕۆژی پێنجشه‌مه ٢٢ی ڕه‌زبڕ له لایه‌ن میدیایه‌كانی سه‌ر به ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ بڵاو بۆته‌وه كه له‌وێدا به‌ندكراوانی سیاسی عقیده‌تی به‌ندكراو له ساڵۆنی ١٢ی به‌ندی ٤ی به‌ندیخانه‌ی ڕه‌جایی شار، باش له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رپرسانی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه به پێشێلكردنی دایمی یاساكانی به‌ندیخانه‌كان، ڕه‌وشی ته‌ندروستی به‌ندكراوان توشی مه‌ترسی توشبون به نه‌خۆشیه جۆراوجۆره‌كان و مردنی به هێواشی ده‌كه‌ن.
نوسه‌رانی نامه‌كه شكایه‌تیان له كه‌مبوونی ده‌واو ده‌رمان، كه‌ڵك وه‌رگرتن له پزیشكه ناپسپۆڕهكان، نه‌بونی ژوری نه‌شته‌رگه‌ری له به‌ندیخانه و هه‌روه‌ها پیسی ژوری بێهداریهكه كردوه و نوسیویانه تا ئێستا وێنه و ویدیۆی زۆر له‌سه‌ر ڕه‌وشی نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌روه‌ی به‌ندیخانه بڵاو بونه‌ته‌وه كه نیشان ده‌ده‌ن به‌ندكراوانی سیاسی به پابه‌ند به ته‌ختی نه‌خۆشخانه زنجیر كراون كه وه‌ك نمونه باسیان له ئومید كۆكهبی خوێندكاری ده‌وره‌ی پی ئێچ دی فیزیك كردبو.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی نامه‌كه‌دا تیشكیان خستۆته سه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی هێندێك نه‌خۆشی تایبه‌ت وه‌كو هێپاتیت و ئیدز له‌و به‌ندیخانه‌یه‌دا.
له نامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ناوی ژماره‌یه‌ك به‌ندكراویان نوسیوه كه به وته‌ی ئه‌وان له‌به‌ر بێ مبالاتی به‌رپرسانی به‌ندیخانه و پێڕانه‌گه‌یشتنیان به ڕه‌وشی پڕۆسه‌ی دهرمانكردنیان، گیانیان له‌ده‌ست داوه وه‌كوو موحسین دوكمهچی، شاروخ زه‌مانی، عه‌له‌ره‌زا كه‌ڕه‌می خێرئابادی، مه‌نسور ڕادپوور، ئه‌فشین ئۆسانلو و مێهدی زالیه.
.نوسه‌رانی نامه‌كه له كۆتایی هۆشداریان داوه‌ته بارودۆخی، له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ناله‌باری نه‌خۆشه‌كان و به ساڵاچوانی ناو به‌ندیخانه‌ی ڕه‌جایی شار