جێگری سه‌رۆكی مه‌جلیسی ئێران ده‌ڵێ قانوونی په‌سندكراوی دامه‌زاروه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداری ئێران هۆكاری دروستكردنی نابه‌رابه‌ریی ئابووری و ناوچه‌یی له ئێرانه.
مه‌سعود پزیشكیان جێگری سه‌رۆكی مه‌جلیسی شورای ئیسلامیی ئێران له به‌رنامه‌یه‌كی تلویزیۆنی‌دا گوتی قانوونه په‌سندكراوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارنی ئێرانی به هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی نابه‌رابه‌ری و ناعه‌داڵه‌تی له ئێران زانی.
هه‌روه‌ها ناوبراو ده‌ڵێ یه‌ك جار نه‌بووه ئێمه قانوونێك بنووسینه‌وه و شورای نیگابان نه‌ڵێ پێچه‌وانه‌ی بێعه‌داڵه‌تییه.
نوێنه‌ری ته‌ورێز له مه‌جلیسی شورای ئیسلامی پاش ئه‌وه‌ی كه چه‌ند گرته ویدئۆیه‌ك له ناوچه بێبه‌ش و په‌راوێزخراوه‌كان بڵاوكرایه‌وه، گوتی، قانوونه‌كانی ئێمه بێعه‌داڵه‌تی، هاوسه‌نگیی له نیوخه‌ڵكدا دروست كردوه.
ناوبراو شێوه‌ی قانووندانان له مه‌جلیسی شورای ئیسلامیی به نادروست زانی و گوتی گیروگرفتی وڵاته‌ی ئێمه له مه‌جلیسیه‌كه‌ی ئێمه‌یه. ئه‌گه‌ر مه‌جلیس پێكهاته‌یه‌كی باشی هه‌بێ و جیاوازی و هه‌ڵاواردن نه‌مێنێ، له‌وانه‌یه بارودۆخمان له‌وه باشتر بایه.
پزیشكیان ڕه‌خنه‌ی له گۆڕینی چه‌ند جاره‌ی قانوون له ماوه‌یه‌كی كورتدا گرت و پێكهاته‌ی مه‌جلیس و ده‌وڵه‌تی ئێران به ناكارناسانه زانی. هه‌ره‌ها ده‌ڵێ كاتێك قانوونێك ده‌نووسین و ده‌یگۆڕین، تێبینیشی بۆ داده‌نێین ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه قسه‌ی باش و دروستمان نه‌كروه .
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی مه‌جلیسی ئێران پێداگریی كرده‌وه كه ئه‌م دیاردانه‌ی كه به‌رۆكی كۆمه‌ڵگای ئێرانیان گرتووه بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی دروستی په‌سندكراوه‌كان و جه‌ناحه‌كانی نێو مه‌جلیسی گه‌ڕانده‌وه.